ستایڵ

جوانترین خانمەکانی جیهان دیاریکران

 

دەنگی کورد
ماڵپەڕی "واندەرلیست" ساڵانە ناوی جوانترین ئافرەتانی جیهان بڵاودەکاتەوە، بۆ ئەمساڵ ناوی ١٠ جوانترین ئافرەتی لە جیهاندا بۆ ساڵی ٢٠١٨ دیاریکردووە، لە لیستەکەدا لیزا سۆبیرانۆ ئەکتەر ونمایشکاری فلیپینی پلەی یەکەمی وەرگرتووە.

ماڵپەڕەکە لە پێوەری هەڵبژاردنی ئافرەتەکاندا تەنها پشتی بە جوانی نەبەستووە بەڵکو ئاستی ناوداری و زیرەکی و ڕۆڵیان لە کۆمەڵگەکانیاندا و بەهێزیان و گەیشتنیان بە ئامانجەکانیان لە ژیاندا کردووەتە پێوەر، بەپێی ڕیزبەندی لیستەکە ١٠ لە جوانترین ئافرەتانی جیهان ئەمانەن:

پلەی یەکەم: نمایشکار و ئەکتەری فیلیپینی  لیزا سوبیرانۆ

پلەی دووەم: نمایشکار و گۆرانیبێژی ڕاپی کۆریای باشور "نانا" ئیم جین ئا

پلەی سێیەم: ئەکتەری ئەمەریکی ئەلیکسەندرا ئانا داداریۆ

پلەی چوارەم: شاجوانی جیهان بۆ ساڵی ٢٠٠٠ و گۆرانیبێژ و ئەکتەری هندی پریانکا چۆپرا

پلەی پێنجەم: گۆرانیبێژ و ئەکتەری ئەمەریکی بیۆنسێ

پلەی شەشەم: نمایشکاری ئەمەریکی  تایلۆر هیل

پلەی حەوتەم: ئەکتەری ئەڵمانی بە ڕەچەڵەک تورک فەهرییە ئێڤجان

پلەی هەشتەم:  ئەکتەر و نمایشکاری ئینگلیزی ئێما واتسون


پلەی نۆیەم: ئەکتەر و گۆرانیبێژ و هۆنراوەنووسی ئەمەریکی سیلینا گۆمێز

پلەی دەیەم: ئەکتەر و گۆرانیبێژ و هۆنراوەنووسی ئەمەریکی تایلۆر سویفت

زیاتر پیشان بدە

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *