جیهانهەواڵی

 ترەمپ: سعودیە لەدۆسییەی دیارنەمانی خاشقچی درۆ ناکات


دەنگی کورد
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بەرگری لەو گێرانەوەیە دەکات کە سعودیە بۆ دۆسییەی دیارنەمانی جەمال خاشقچی ھەیەتی لە کونسوڵخانەی وڵاتەکەی لە ئیستەمبوڵ و دەڵێت  بەھۆی شەڕودەماقاڵەوە لەگەڵ کارمەندانی کونسوڵخانەکەدا کوژراوە.

 دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا  رایگەیاند، بروای وایە ئەوەی سعودیە باسی دەکات لەبارەی کوژرانی جەمال خاشقچییەوە درۆ نییە و سێ لایەنیش بەشداری لێکۆڵینەوەکانی دۆسیەی دیارنەمانی خاشقچی بوون.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو راگەیاندنەی سعودیە لە بارەی کوژرانی جەمال خاشقچییەوە ھەنگاوێکی سەرەتایی باش و گەورەیە.
ترەمپ ئەوەشی خستەروو، ئەوەی بەسەر جەمال خاشقچییدا ھاتووە قبوڵکراو نییە گوتیشی: "ھەندێک پرسیار لە سعوودیەکان دەکەین. لەمبارەیەوە ".

ترەمپ راشیگەیاند کە لە دوای رووداوی کوژرانی خاشقچی پارێزگاری لە رێککەوتنی فرۆشتنی چەک بە سعوودیە دەکات و کە "جۆرێک لە سزا" بەسەر سعوودیەدا دەسەپێنێت.

 

زیاتر پیشان بدە

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *