جیهانهەواڵی

دوو وەزیری ئێران دەستیان لەکارکێشایەوە


دەنگی کورد
هەردوو وەزیری پیشەسازی و گواستنەوەى حکومەتى ئێران دەستیانلەکارەکانیان کێشایەوە.

سەرۆکایەتی حکومەتى ئێران ڕایگەیاند، حەسەن ڕۆحانى ڕەزامەندى داوە لەسەر نامەى دەستلەکارکێشانەوەی هەر یەک لە محەمەد شەریعەتمەداری وەزیری پیشەسازی و عەباس ئاخوندی وەزیری گواستنەوە.

هاوکات حەسەن ڕۆحانی ڕەزا ڕەحمانى هاوکاری پیشوتری وەزیری پیشەسازی وەک وەزیری نوێی پیشەسازی دیاریکردووە  هەروەها محەمەد ئیسلامی پارێزگاری مازیندەرانیشی وەک وەزیری گواستنەوە دیاریکردووە.  

سەرچاوە ئێرانییەکانیش دەڵێن  ئەو دوو وەزیرە پێش مانگێک و لەو کاتەی کە پەرلەمان بانگهێشتى ئەو دوو وەزیرەى کرد بۆ لێپرسینەوە نامەى دەستلەکارکێشانەوەیان پێشکەشکردووە و بەڵام لە ئێستادا حەسەن ڕۆحانی واژۆی کردووە.

ئەمەش لە کاتێکدایە بە هۆی فشارەکانى ئەمریکا و گەمارۆی ئابورییەوە ئێران زیانی زۆری پێگەیشتووە وا بڕیارە لە مانگى داهاتووشدا گەمارۆ بخرێتە سەر کەرتی نەوتی ئەو وڵاتە.

زیاتر پیشان بدە

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *