جیهانهەواڵی

تیمی پڵنگ جەمال خاشقچیان کوشتوە

دەنگی کورد

جەمال خاشقچی رۆژنامەنوسی سعودی، لە سەرەتای ئەم مانگەدا پاش سەردانیکردنی کونسڵگەریی سعودیە لە ئیستانبول دیار نەما، سەبارەت بە دۆسییەی دیار نەمانی هەر زوو وڵاتی تورکیا ئەوەی ئاشکرا کرد کە لەناو کونسلگەریی سعودیە کوژراوە، پاش زیاتر لە دوو هەفتە وڵاتی سعودیە ئاشکرای کرد کە خاشقچی لەناو کونسلگەریی وڵاتەکەیاندا بە هۆی شەڕو دەمەقاڵەوە کوژراوە.

چەندین سیناریۆی جیاواز باسی لێوە دەکرێت سەبارەت دۆسییەی ئەو رۆژنامەنوسە تیرۆرکراوە، بەڵام هێشتا بە فەرمی تەواوی زانیارییەکان ئاشکرا نەکراون، کە بەشی زۆری پەیوەندی بەو تیمەوە دەبێت کە هەستاون بە کوشتنی خاشقچی، وەك لە راگەیاندنەکانەوە باسی لێوە دەکرێت ژمارەیان ١٨ کەسە.

سەبارەت بەو تیمە ماڵپەڕی میدل ئیست زانیاریی ئاشکرا کردوە لەزاری سەرچاوەکانی وڵاتی سعودیە، ئەو تیمەی هەستاون بە کارەکە سەر بە تیمێکی گەورەترن کە ژمارەیان ٥٠ کەسەو لەژێر ناوی (تیمی پڵنگ) لەژێر فەرمانی راستەوخۆی شازادەی جێنشینی سعودیە (محەمەد بن سەلمان) کارەکانیان ئەنجام دەدەن، چالاکییەکانیان بریتییە لە کوشتن و لەناوبردنی ئەو کەسانەی کە ئۆپۆزسیۆنن دژ بە دەسەڵاتی سعودی لە دەرەوەو ناوەوەی وڵاتەکەیان.

ئەو تیمە ناسراوە لەلایەن دەزگای هەواڵگری ئەمەریکییەوە، ماوەی ساڵێك دەبێت لە باشترین کەسە هەواڵگریی و سەربازییەکانی شانشینی سعودیە پێکهێنراون، ئەم تیمە بەوە ناسراون کە چالاکییەکانیان زۆر بەخێرایی ئەنجام دەدەن و ناهێڵن زانیارییەکان دزە بکات بۆ سەرچاوەکانی راگەیاندن، ئامانجی ئەو کوشتنانە بۆ ئەوەیە کە دەنگی ئۆپۆزسیۆن بەوە دەبینن دەبێتە فشار بۆ سەر دەسەلاتدارێتی شانشینی سعودیە.

زیاتر پیشان بدە

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *