جیهانهەواڵی

پۆلیسی بۆسنیا لەگەڵ بەنابەران لە شەڕدان

دەنگی کورد

ئێوارەی رۆژی ٢٣ی ئۆکتۆبەر، پۆلیسی بۆسنیا لەسەر سنوری کرواتیا، بەرەوڕووی نزیکەی ٣٠٠ پەنابەری نایاسایی بوونەوە، لەکاتێکدا دەیانویست بەربەستی پۆلیس تێك بشکێنن.

وتەبێژی پۆلیسی سنوری بۆسنیا(سانيتا دويكوفيتش) رایگەیاند:"ئەو پەنابەرانە سێ جار هەوڵیاندا بەربەستی پۆلیس تێپەڕێنن، بەڵام بەرپەرچ درانەوە هەر سێ جارەکە". وتیشی:"سەربارەی شەڕ و پێکدادانەکان، بەڵام کارەساتی گەورەی لێنەکەوتووەتەوە".

بەڵام وتەبێژەکەی پۆلیس سەبارەت بە زیانەکان هیچی نەدرکاند، گەرچی تا ئێوارەی درەنگ نزیکەی ١٠٠ پەنابەر لەسەر سنوری شاری فیلیکا کلادوسای باکوری رۆژئاوای بۆسنە خێوەتیان هەڵدا.

سەبارەت بە ناسنامەی پەناهەندەکان، سەرچاوەیەك ئاشکرای کرد، زۆرینە خەڵکی پاکستان و ئەفغانستان و ئێران و سوریاو جەزائیرن، هەروەها سەرچاوەکە ئەویشی ووت، کە لەناویاندا هاوڵاتی کوردی تیایە.

زیاتر پیشان بدە

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *