کوردستانهەواڵی

تۆپخانەکانی تورکیا تۆپبارانی کۆبانی دەکەن

دەنگی کورد
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی ئانادۆڵی تورکیا، ئەمڕۆ یەکشەممە تۆپخانەکانی سوپای تورکیا پێگەکانی یەپەگەیان لە رۆژهەڵاتی رووباری فورات بۆردومان کردووە.

لە هەواڵەکەدا هاتووە: تۆپخانەکانی سوپای تورکیا، پێگەکانی یەپەگەیان لە ناوچەی زورمەغار لە رۆژهەڵاتی شارۆچکەی کۆبانێی رۆژئاوای کوردستان بۆردومان کراون.
بەپێی زانیارییەکانی چەند سەرچاوەیەك، سوپای تورکیا پێگەکانی یەپەگەیان لە بەرزاییەکانی زورمەغار درووستکراون، کردووەتە ئامانج.
تا ئێستا هیچ ژێدەرێکی فەرمی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) لەبارەی بۆردومانەکانی تۆپخانەکانی سوپای تورکیاوە هیچ زانیارییەکیان بڵاو نەکردوەتەوە.

زیاتر پیشان بدە

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *