کوردستانهەواڵی

ژنێك بە تۆمەتی كوشتن دەستگیر دەکرێت

دەنگی کورد

لە رایگەیاندراوێکی پۆلیسی پارێزگای سلێمانیدا هاتووە ، بنكەی پۆلیسی تاسڵوجە ژنێكی تەمەن 33 ساڵیان بە تۆمەتی كوشتن دەستگیر كرد ووە.
پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوەکەیاندا ئاماژەیان بەوە کردووە: "دوای ئەوەی ئەمڕۆ لەلایەن دادوەرەوە فەرمانی دەستگیركردن بۆ تۆمەتبار ( ش ، ك ، ع ) لە دایكبووی 1985 دەركرا، دوای كەمتر لە سەعاتێك هێزەكانی بنكەی پۆلیسی تاسڵوجە توانییان تۆمەتباری ناوبراو دەستگیر بكەن".

لە راگەیاندراوەکەی پۆلیسدا ئەوەیش هاتووە:" لە ئێستادا تۆمەتبارەكە بە فەرمانی دادوەرو بەپێی ماددەی 406ی یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوەو لە لایەن بنكەی پۆلیسی تاسڵوجەوە پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ تۆمەتبار كراوەتەوە" .

زیاتر پیشان بدە

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *