کوردستانهەواڵی

باندێکی دزیکردن لە سلێمانی دەستگیر دەکرێن

جل و بەرگی سەربازییان بەکار هێناوە بۆ ئەنجامدانی دزییەکە

دەنگی کورد

بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى پارێزگاى سلێمانى توانیان باندێکى دزیکردنى دەستگیر بکەن، باندەکە جلوبەرگى سەربازییان بۆ ئەو ئەنجامدانی دزییەکە بەکارهێناوە.

بەڕێوەبەرى راگەیاندنى پۆلیسى سلێمانى سەرکەوت ئەحمەد :"٦٠٠   هەزار دۆلار بە پلان و بە ئۆتۆمبێلێك دەهێنرێت بۆ شاری سلێمانى – گەڕەکى سەرشەقام نزیك پاسەکانى وڵووبە، ئۆتۆمبێلێکى جام رەش کە چەند چەکدارێکى تێدادەبێت بە جلى سەربازییەوە هەڵدەکوتنەسەرى و هەر ٦٠٠ هەزار دۆلارەکە دەبەن.

سەرکەوت ئەحمەد ئەوەیشى ئاشکرا کرد:"یەکێك لەو کەسانەى؛ راسپێردراوە و پارەکەى لە بەغداوە هێناوە، دەچێتە بەشی نەهێشتنى تاوان و وەك هەواڵدەرێك؛ هەواڵەکە دەگەیەنێت، "گوایە هەڵیانکوتاوەتە سەریان و پارەکەیان بردوە".

دوای لێکۆڵینەوەی پۆلیسى پارێزگاى سلێمانى و بەتایبەت پۆلیسى نەهێشتنى تاوان، توانرا سیناریۆى ئەم رووداوە ئاشکرا بکرێت.

سەرکەوت ئەحمەد بەڕێوەبەرەکەی راگەیاندنی پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوە کرد: ئەو کەسەى راسپێردراوە بۆ وەرگرتنى پارەکە پلان داڕێژەرى تاوانەکە بووە و چەند کەسێکی چەکدارى ئامادە کردوە بۆ ئەوەی هەڵبکوتنە سەریان و پارەکە ببەن.

سەرکەوت ئەحمەد ئەوەیشى ووت، دواى دزینى پارەکە هەڵهاتوون بۆ شوێنێکى دیار، رۆژى ٣١ى تشرینى یەکەمى ٢٠١٨ توانرا ئەو کەسەى وەك هەواڵدەر هاتبووە بەشی نەهێشتنى تاوان؛ بە بڕیارى دادوەر دەستگیربکرێت.

هەواڵدەرەکە لەکاتى لیکۆڵینەوەکاندا دانى ناوە بە سیناریۆکەدا، دەرئەنجام پێنج کەس بەو تۆمەتە دەستگیرکران کە جلوبەرگى سەربازییان لەبەردا بووە و دواتر ئەو پارەیان لەنێوان خۆیاندا دابەشکردوەو دوانیش لە تۆمەتبارەکان هەڵهاتوون.

 

زیاتر پیشان بدە

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *