جیهانهەواڵی

بەشار ئەسەد سەردانی تارانی کرد

دەنگی کورد

سەرۆکایەتی سوریا رایگەیاند: بەشار ئەسەد لە سەردانێکیدا بۆ تاران، چاوی بە هاوتا ئێرانییەکەی (حەسەن رۆحانی) کەوتووە، هاوکات چاوی بە رابەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران کەوتووە، ئەم سەردانەیش یەکەمین سەردانە لە ماوەی هەشت ساڵی رابردودا.

لە سەرەتای سەرهەڵدانی ململانێکانی سوریا لە ماوەی هەشت ساڵی رابردودا، ئەمە یەکەمین سەردانی بەشار ئەسەدی سەرۆکی سوریایە بۆ ئێران، لەو سەردانەی رۆژی دوو شەممەدا، ئەسەد چاوی بە هەر یەکە لە رابەری باڵای کۆماری ئیسلامی (عەلی خامنەئی)و هاوتا ئێرانییەکەی(حەسەن رۆحانی) کەوتووە، لە هەژمارەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی سەرۆکایەتی سوریادا هاتووە کە ئەسەد "سەردانی کاری ئەنجامداوە بۆ پایتەختی ئێران – تاران"، لەو دیدارانەدا سوپاسی سەرکردایەتی و گەلی سوریای گەیاندووە بە کۆماری ئیسلامی بۆ ئەو هەموو هاوکارییانەی پێشکەشی سوریایان کردوە".

بەشار ئەوەیشی وتووە بە خامنەئی"پەیوەندی برایەتی لە مێژینەی" نێوان گەلەکانمان بووەتە فاکتەری سەرەکی بۆ بەرگری سوریا و ئێران بەڕووی پلانە نێودەوڵەتییە دوژمنکارانەکان، کە هەوڵ دەدەن بۆ لاوازکردنی هەردوو وڵات و تێکدانی ئارامی و بڵاوکردنەوەی ئاژاوەگێڕی لەناوچەکەدا". لە سەرەتای سەرهەڵدانی ناکۆکییەکانی سوریا لە مانگی مارسی ٢٠١١ەوە، ئێران پشتیوانی سیاسی و ئابوری و سەربازی پێشکەش بە دیمەشق کردوە. هەر لەو ساڵەوە دەسپێشخەری کردنەوەی هێڵی پشتگیری کردوەو تا ئەمڕۆ بڕی ٥،٥ ملیار دۆلار تێچووی هەبووە، ئەمەیش بەر لە ناردنی راوێژکار و سەرباز بۆ پشتیوانی سوپای سوریا لە جەنگەکانیدا.

زیاتر پیشان بدە

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *