
دەنگی کورد
پەرلەمانی کوردستان ئەمڕۆ بەبێ ئامادەبوونی فراکسیۆنی یەکێتی دیسان کۆبوویەوە و بە زۆرینەى دەنگى پەرلەمانتاران لیژنەى یاساییان هەڵبژارد، بڕیارە مانگى داهاتوویش وەرزى یاسادانانى پەرلەمان دەستپێدەکات.
تێکڕای ئەندامانی لیژنەی یاسایی پەرلەمان ١١ ئەندامن، بەسەر فراکسیۆنەکاندا دابەشکراون، پارتى ٤ ئەندام، یەکێتى ٢ ئەندام، گۆڕان ١ ئەندام، نەوەى نوێ ١ ئەندام، کۆمەڵی ئیسلامی ١ ئەندام، پێکهاتەکانی دیکەیش دوو ئەندامیان لە لیژنەى یاسایی هەیە.
بەهۆی ڕێکنەکەوتنی پارتی و یەکێتی، فراکسیۆنی یەکێتی بەشداری کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی پارلەمانی نەکرد سەرباری ئەوەی دوو ئەندامیان بۆ یەکێتی دانرا، بەڵام وەکو هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمان لە کۆبوونەوەکەدا رایگەیاند:' تا ئێستا یەکێتی ناوی ئەندامەکانی بۆ لیژنەی یاسایی پێشکەش نەکردووە".
لە کۆبوونەوەکەدا (مونا قەهوەچى) سکرتێرى پەرلەمانى کوردستان ناوى ئەندامانى لیژنەى یاسایی خوێندەوە کە پێک هاتبوون لەم ناوانە:
فراكسیۆنی پارتی:
سەلام عبدوڵا حەسەن ڕەسوڵ – خەدیجە عومەر – ئەرشەد حسێن – بژار خالید.
فراكسیۆنی یەكێتی:
لە دوو ئەندام پێکدێت، بەڵام تائێستا ئەندامەکانیان دیاری نەکردووە.
فراكسیۆنی گۆڕان:
جەلال محەمەد
فراکسیۆنى نەوەى نوێ :
كاوە عەبدولقادر
فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی:
رووپاك ئەحمەد.
پێكهاتەی مەسیحی:
ڕۆبینە مەلاك عەزیز
پێكهاتەكانی توركمانیش:
سارا دڵشاد
ئەبوبەكر مەولود