جیهانهەواڵی

١٥ ملیۆن بۆمبی ئەتۆمی بەر زەوی دەکەوێت ئەمساڵ

ئەگەری کەوتنەخوارەوەی هەسارۆچکەیەکە

دەنگی کورد

ئاژانسی ناسای ئەمریکی ئاگاداری دانیشتوانی گۆی زەوی دەکاتەوە، سەبارەت بە مەترسی کەوتنە خوارەوە هەسارۆچکەیەك لە کۆتایی ساڵی ٢٠١٩دا، کە ژیان وێران دەکات لەسەر زەوی.

هەروە‌ك رۆژنامەی (دەیلی ئێکسپرێس)ی بەریتانی بڵاوی کردوەتەوە؛ ئاژانسی ناسا (٣١) ئەگەری داناوە کە لە نێوان هەر دوو ساڵی ٢٠١٩ و ٢١٠١ دا ئەم هەسارۆچکەیە خۆی بکێشێت بە زەویدا؛ کە لە ئێستادا لە بۆشایی ئاسمانی زەوییە.

هەروەها (ناسا) لە راگەیاندراوەکەیدا ئەوەیشی وتووە کە ئەو هەسارۆچکە وێرانکەرە ناوی (GD37 2010) لێنراوە.

ئاژانسی ناسا نزیکترین کاتی بۆ بەرککەوتنی ئەو هەسارۆچکەیە بە زەوی کە دیاریی کردوە ٢٨ی دیسەمبەری ٢٠١٩ یەو دووەم نزیکترین ئەگەریش ٢١ی دیسەمبەری ساڵی ٢٠٩٣.

ناسا ئەم پێشبینیانەی لەسەر ئەو چاودێرییکردنە بونیاد ناوە کە بۆ رێڕەوی ئەو هەسارۆچکەیەی دەکەن، لە ماوەی ساڵی ٢٠١٠دا ١٩ جار دەرکەوتووە.

قەبارەی هەسارۆچکەی بە نزیکی ١.٣ کیلۆمەتر، کێشی لە دەوروبەری ٢،٤ تریلیۆن کیلۆگرام خەمڵێنراوە.

هێزی پیاکێشانی هەسارۆچکەکە بە زەویدا، ئەگەر روو بدات، ٢٦٠ هەزار مێگاتەن دەبێت بەپێی لێکدانەوەکانی ئاژانسەکە، ئەمەیش دەکاتە ٢٦٠ تریلیۆن کیلۆگرام لە تەقەمەنی لە جۆری (TNT) یاخود هاوتای ١٥ ملیۆن بۆمبی ئەتۆمی بە قەبارەی ئەو بۆمبەی لە هیرۆشیمای پێدرا.

رێژەی ئەگەری کەوتنە خوارەوەی ئەم هەسارۆچکەیە بۆ سەر زەوی لە کۆتایی ئەمساڵدا (٠،٠٠٠٠٠٠٧٠%)، لەگەڵ ئەوەی ئەگەرەکە زۆر زۆر لاوازە، بەڵام هەر بە ئەگەر دادەنرێت بەپێی لێکدانەوەی زاناکانی ناسا.

تا ئێستا چەندین جار ئەو ئاژانسە باسی لەو جۆرە ئەگەرە مەترسیدارانەی کردوەو زۆرێك لەو لێکدانەوانە هەڵە بوونە، چونکە وەکو رایانگەیاندووە ئەو رووداوەی چاوەڕوانی دەکەن ئەگەرێكەو رێژەیەکی کەمیان بۆ داناوە.

زیاتر پیشان بدە

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *