تەکنەلۆژیاهەمەڕەنگ

نەخۆشییە مەترسیدارەکان بەهۆی (سێڵفی)ەوە

دەنگی کورد

پزیشکێك لە شاری لۆس ئەنجلۆسی ئەمریکییەوە زەنگی مەترسی بەکارهێنانی مۆبایلی لێدا؛ بە تایبەت ئەو کاتانەی وێنەی سێڵفی دەگرن؛ کە بەڕاستی بووەتە هۆی زیادبوونی تووشبوون بە نەخۆشییەکی مەترسیدار.

وێبسایتی (نوتیتسی دلمونۆ)ی ئیتاڵی بڵاوی کردەوە: وێنەی سێڵفی دەبێتە هۆی زیادبوونی ژمارەی ئەو کەسانەی بەدەست ئازاری جومگەکانەوە دەناڵێنن، پاش بەکارهێنانی بەردەوامی مۆبایلە هۆشمەندەکان بۆ گرتنی وێنەی سێڵفی.

دکتۆر لیفی هاریسۆنی پسپۆڕی بواری نەشتەرگەری ئێسك ووتی:" زۆرێك لە نەخۆش سەردانیان کردوەو بەدەست ئازاری ئانیشکەوە دەناڵێنن و هەندێکیان ئازاریان لە جومگەکانی پەنجەکانیان بۆ دروست بووە، هۆکارەکەیشی دەگەڕێتەوە بۆ ئەو جوڵە نائاساییەی ئانیشكەکان لە کاتی گرتنی وێنەی سێڵفی بە مۆبایلە هۆشمەندەکانیان.

هەروەها دکتۆر هاریسۆن بۆ رۆژنامەنوسەکان ووتی:" ئەو ئازارەی کە ئەو نەخۆشانە هەستی پێدەکەن، "هۆکارەکەی گرتنی لە رادەبەدەری وێنەی سێڵفییە کە دەبێتە هۆی هەوکردنی دەمارەکان" هەروەها ووتیشی ئەو شێوازی گرتنی مۆبایل بۆ نەخۆشەکانی شی دەکاتەوە بۆ کەمکردنەوەی ئازاری ئانیشکەکانیان و وەرزشکردن بۆ کەمکردنەوەی هەوکردنەکە.

شایەنی ووتنە ئازاری ئانیشکی سێڵفی یەکەم نەخۆشی نیە کە هۆکارەکەی ئالودەبوونی بەکارهێنانی مۆبایلە هۆشمەندەکان بێت، بۆ نمونە: لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ساڵی ٢٠١٥ نەخۆشێك ناچار بوون نەشتەرگەریی بۆ بکەن لەبەر هەمان هۆکار، لە وڵاتی چین نەخۆشێك چارەسەری چاککردنەوەی ریشاڵەکان(اوتار)ی بۆ بکەن بەهۆی زیادەڕۆیی لە یاری (کاندی کرەش) لە هەمان کاتدا ژنێك چاوەکانی لە دەستدا کە تەواوی پشووی کۆتایی هەفتە(ٍشەممە و یەك شەممە)ی بە یارییەکان بەسەر برد لەسەر مۆبایلە هۆشمەندەکەی.

 

زیاتر پیشان بدە

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *