ستایڵهەمەڕەنگ

نهێنی ملوانکە گرانبەهاکەی (لەیدی گاگا) لە ئۆسکار

دەنگی کورد

ئەکتەر و گۆرانیبێژ (لەیدی گاگا) نهێنی ملوانەکە گرانبەهاکەی ئاشکرا کرد؛ کە لە ئاهەنگی بەخشینی خەڵاتی (ئۆسکار) لە ملی کرد بوو.

لەیدی گاگا لەڕێی هەژماری تایبەتی خۆیەوە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (ئینستاگرام) نوسیوێتی:" (تیفانی ئاند کۆ) پێشنیاری ئەوەیان خستووەتە بەردەستی کە ملوانکەی مێژوویی تەمەن ١٤١ ساڵ بکاتە ملی بۆ ئەو ئاهەنگە".

هەروەها گاگا ئەوەیشی وتووە:"  دوایین کەس کە ئەم ملوانکەیەی لە مل کردبێت خاتوو ئۆدری هیبوۆرن بووە.

لەیدی گاگا ئەوەیشی وتووە: جێی شانازییەکی گەورەیە بۆ من کە ئەو ملوانکەیە لە مل بکەم کە لە رۆژگارێکدا دروستکارە لە بیر ناکرێت.

شایەنی باسە گۆرانیبێژی ئەمریکی (لەیدی گاگا) خەڵاتی ئۆسکاری بەدەستهێنا بۆ ئەو گۆرانییەی کە لە فلمی (A Star Is Born) وتوویەتی بەناوی (شالو)، گەرچی پێشتریش سێ جار کاندید کراوە بۆ بەدەستهێنانی ئەو خەڵاتە، ئەمە یەکەم جارە کە ئەو خاتوونە خەڵاتەکە بەدەست دەهێنێت.

 

 

زیاتر پیشان بدە

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *