کوردستانهەواڵی

سەرۆکی وڵاتی دۆمینیکا لەسەر پاسپۆرتی وڵاتەکەی رونکردنەوە دەدات

دەنگی کورد

پاش بەربڵاوبوونی پاپسۆرتی دۆمینیکا لە ڕێگای دانانی بڕێك پارە لە سندووقی دراوی ئەو وڵاتە، نوسینگەی سەرۆکایەتی وڵاتی دۆمینیکا ھاوڵاتیان ئەگادار دەکاتەوە کە پاسپۆرتی ساختە زۆرە و پێویستە ھاوڵاتیان تەنھا مامەڵە لەگەڵ بریکارە سەرەکییەکاندا بکەن.

دڵشاد میقداد بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای (جەزیرەی نوح) لە لێدوانێکیدا بۆ دەنگی کورد ووتی: " نوسینگەی سەرۆکایەتی وڵاتی دۆمینیکا لەڕێگای ئیمەیڵەوە ئاگادارینامەیەکی بۆ ناردوون؛ تیایدا ئاماژە بە بەربڵاوی پاسپۆرتی دۆمینیکا دەکات لە جیھان و بەتایبەت لە عێراق کە کۆمپانیاکانی گەشت و گوزار بازرگانی پێوە دەکەن و بەشێکیان ساختەن و بەشێکیش فریودان بووە".

بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای (جەزیرەی نوح) ئاماژەی بەوەیشکرد، کە ھەندێك لە کۆمپانیاکان باس لەوە دەکەن کە بەشێکی زۆر لە ھاوڵاتیانی ھەرێمی کوردستان پاسپۆرتی دۆمینیکیان وەرگرتووەتەوە، بەڵام ئەمە درۆیەکی شاخدارە و لە ھەرێمی کوردستان ئێمە تاکە بریکارین کە پەیوەندیمان لەگەڵ سەرۆکایەتی و حکومەتی وڵاتی دۆمینیکا ھەیە و سەرجەم پاسپۆرتەکان لە ڕێگای ئێمەوە دەکرێت، بۆیە لە ڕاستی بابەتەکە ئاگادارین و لە تەواوی ھەرێمی کوردستان ئەو کەسانەی پاسپۆرتی دۆمینیکیان ھەیە لە پەنجەکانی دەست تێپەڕ ناکەن.

دڵشاد مقداد روونیشی کردەوە: "بەشێك لە کۆمپانیاکان پاسپۆرتەکان لەڕێگای ئۆنڵاینەوە دەکڕن، بەڵام بێئاگان لەوەی ئەو پاسپۆرتانە ساختەن، بەشێکی دیکەی کۆمپانیاکان بە ھاوڵاتیان دەڵێن ھەوڵتان بۆ دەدەین پاسپۆرتی دۆمینیکاتان بۆ بەدەست بهیێنن، بەڵام پاش چەند رۆژێك نوسینگەکانیان دادەخەن و پارای ھاوڵاتییەکانیش دەبەن".

وتیشی" دەرھێنانی پاسپۆرتی دۆمینیکی بەگوێرەی بڕیاری حکومەتی ئەو وڵاتە بەڵێ ڕاستە مافی ھەموو ھاوڵاتییەکە لە جیھاندا، بەڵام ئەوەندە ھەرزان و ئاسان نییە وەك ئەوەی باس دەکرێت".

زیاتر پیشان بدە

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *