عێراقهەواڵی

یەکەم ژن لە عێراقدا مۆڵەتی لێخۆڕینی بارهەڵگری وەرگرت

دەنگی کورد

شەیدای خاوەن خێزان و دوو منداڵ، تەمەن ٢٣ ساڵ، توانی ببێتە یەکەم ژن لەسەر ئاستی عێراق، لە شاری کەرکوك؛ مۆڵەتی شۆفێری جۆری (ج)م بە دەست بهێنێت، بە واتا بۆی هەیە لێخۆڕی بارهەڵگریی بکات.

بەپێی وتەی ئەفسەرانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی کەرکوك، ئەو ژنە گەنجە توانیوێتی لە تاقییکردنەوەی مۆڵەتی شۆفێری جۆری (ج) بە مافی خۆی دەربچێت، هەرچەندە ئەو خانمە خێزاندارەو خاوەنی دوو منداڵە، بەڵام وەکو دەرکەوتووە پشتیوانی هاوسەرەکەی هەبووە بۆ ئەوەی شەیدا بگات بە ئاواتەکەی؛ کە هاوکات دەبێتە یەکەم ژن لەسەر ئاستی عێراق کە ئەو مۆڵەتە بەدەست بهێنێت.

 

زیاتر پیشان بدە

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *