جیهانهەواڵی

مردنی ستیڤن هۆوکینگ شەقامی کوردی دەکات بەدوو بەشەوە

 

دەنگی کورد

بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، زانای فیزیایی و شارەزای بواری گەردون، ستیڤن هۆوکینگ لە تەمەنی ٧٦ ساڵیدا و لە ماڵەکەی خۆی کۆچی دوایی کرد، ئەم کۆچەشی بە شێوەیەکی جیاواز لە شەقامی کوردی دەنگی دایەوە.

دەنگی کورد تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوکی وەکو سەرچاوەیەکی راپرسی بەکارهێنا بۆ دۆزینەوەی بیرو ڕای تاکی کورد لەسەر مردنی ئەو زانایە و ئەوەی لە ئەنجامدا بەدەستهات، دابەشبونی شەقامی کوردی بوو بەسەر دوو بەرەدا، بەلای هەندێکیانەوە خەسارەتیکی گەورەیە لەدەستچونی زانایەکی ئاوا و ئەم روداوە کاریگەری لەسەر هەموو مرۆڤایەتی دەبێت.

هەرجی لایەنی دووەمە پێی وایە ئەم زانایە بە دینی ئەم نەتەوەیە باوەڕدار نەبووە و لەو ڕوانگەیەوە لە مردنەکەیان ڕوانیووە کە نەیتوانیووە خۆی لە مردن بپارێزێت.

بونی ئەم دوو بەرەیەش مشتومڕی ئەو دوو بەرەیەی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک توندکردووە.

 

زیاتر پیشان بدە

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *