کوردستانهەواڵی

مەسعود بارزانی: كێشه‌كانی نێوان هەرێم و به‌غدا مێژوویی و دەستورین

دەنگی کورد

لە تویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، مەسعود بارزانی سەرۆکی دەستلەکارکیشاوەی هەرێمی کوردستان نوسیویەتی “بڕیاری كردنەوەی فڕۆكەخانەکانی هەرێم هەنگاوێکی باشە، بەڵام كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ته‌نیا فڕۆکەخانەکان و بو‌ودجه‌ نین، به‌ڵكوو مێژوویی، سیاسی، نه‌ته‌وه‌یی، مرۆیی، ئابووری و ده‌ستوورین”.

مەسعود بارزانی ئەوەیشی وتووە: “پێویستە هەموو لایەك ئەوەی لە یاد بێت، كێشەی نێوان هەرێمی كوردستان و دەوڵەتی عێراق كێشەی مافی سیاسی، نەتەوەیی، مێژوویی، دەستووری، مرۆڤی و ئابووریی گەلی كوردستانە و تەنیا لە بابەتی فڕگه‌كان و بودجەدا كورت ناكرێتەوە”.

لەدوای ئەنجامدانی ریفراندۆمی هەرێم بەغدا بە زنجیرەیەک سزا، سزای بەسەر هەرێمی کوردستاندا سەپاند و داخستنی فڕۆکەخانەکانی هەرێم بەرووی گەشتە نیودەوڵەتییەکاندا یەکیک بو لەو سزایانە، ئێوارەی ئەمڕۆش دوای ئەو ماوەیە لە داخستنی فڕۆکەخانەکان بە بریای عەبادی کرانەوە بەڕوی گەشتە نێودەوڵەتییەکاندا.

Image may contain: 1 person, smiling, text

Image may contain: text

زیاتر پیشان بدە

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *