کوردستانهەواڵی

مژدەی خۆشی نەورۆز لە نێوان ئێستا و ساڵاندا

 

دەنگی کورد

گەلی کورد هەمیشە لە مابەینی سیاسەتی هەڵەی سەرکردەکانی و خیانەت و زەبری دوژمنەکانیدا ژیاوەو تاکەکانی بەشمەینەت بوونە، بۆیە هەمیشە چاوەروان بووە کە لە کاتێکدا و لە شوێنێکەوە هەواڵێک ببیستێت کە بەشێوەیەک لە شێوەکان مژدەی ڕزگاربونی بێت لەو بەشمەینەتییە.

نەورۆز، هەم وەکو دەستپێکی ساڵی نوێ و هەم وەکو ناوەکەی کە مانای نوێبونەوە دەدات، کاتێکی گرنگ بووە بۆ ڕاگەیاند و پێدانی مژدە بەم میلەتە بەش مەینەتە. بەڵام ئەوەی جێگای تێبینیە لەم ساڵانی دوایدا مژدەی سەرکردەکان گۆڕاوە لە بەڵێنی دەوڵەتی سەربەخۆوە بۆ کردنەوەی فڕۆکەخانە و ناردنی موجەی چەند وەزارەتێک لەلایەن ئەو حکومەتەوە کە دەسەڵاتداران بە دوژمنیان دەزانی و هەوڵی جیابونەوەیان لێ دەدا.

لە ساڵانی ڕابردودا، مەسعود بارزانی، سەرۆکی دەستلەکارکێشاوەی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ نزیکبونەوەی نەورۆزدا مژدەی ڕاگەیاندنی دەوڵەتی سەربەخۆ و بوون بەخاوەن کیانێکی کوردی دەدا و خەڵکیش بە پەرۆشەوە چاوەروانی بەدیهاتنی ئەو مژدەیە بوون.

بەڵام ئەمساڵ و لەگەل نزیکبونەوەی ئەو بۆنە نیشتیمانییە، هەمان دەسەڵاتدارانی پێشوو مژدەی خەرجکردنی موچەی دوو وەزارەتی حکومەتەکەیان لەلایەن حکومەتی ناوەندییەوە دەدەن کە ئەمەش پرسیار لەلای تاکەکانی کورد جێدەهێڵێت ئاخۆ کەی دەگەن بە مژدەی ڕاستەقینە و ڕزگاربوون لە بەشمەینەتی.

زیاتر پیشان بدە

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *