عێراقهەواڵی

عەبادی: دەمانەوێت دڵنیابین مووچە دەچێتە گیرفانی کەسانی شایستە

دەنگی کورد

ئەمڕۆ حەیدەر عەبادی سەردانی موسڵی کرد و لە کۆنگرەی پێکەوە ژیان لەوشارە وتارێکی پێشکەشکرد و لەبارەی موچە و کردنەوەی فڕۆکەخانەکانی هەرێمەوە دوا.

لەسەر کردنەوەی فڕۆکەخانەکان ڕایگەیاند: "نامانەوێت ستەم لە کەس بکەین، دوێنێ فەرمانمان دەرکرد لە چوارچێوەی دەستوور فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستان بکرێنەوە، دەسەڵاتی فیدراڵی لە فڕۆکەخانەکان دەبێت، برایانی هەرێم رازیبوون بە دەسەڵاتی فیدراڵی لە فڕۆکەخانەکان و ئەوانیش دەستیان بە رێوشوێنی کردنەوەی فڕۆکەخانەکان کردووە ".

لەسەر ناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمیش عەبادی وتی: "خەڵکی هەرێمی کوردستان دڵنیادەکەینەوە کە مووچە دەنێرین، بەڵام دەمانەوێت دڵنیابین کە مووچە دەچێتە گیرفانی کەسانی شایستە."

زیاتر پیشان بدە

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *