جیهانهەواڵی

فینلەندییەکان دڵخۆشترینى گه‌لانی جیهانن

دەنگی کورد

تۆڕی چاره‌سه‌ری گه‌شه‌پێدان و به‌رده‌وامیپێدانی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ی بڵاوکردوە كه‌ له‌ ١٥٦ وڵات ئه‌نجامی دابوو لەبارەی ڕێژەی خۆشبەختی و دڵخۆشترین نەتەوەکان.
 

لە لێكۆڵینه‌وه‌کەی تۆڕی چاره‌سه‌ری گه‌شه‌پێدان و به‌رده‌وامیپێدانی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان UNSDSN،دا فینله‌ندییه‌كان ڕیزبەندی یەکەمیان گرتووە و بە دڵخۆشترین گه‌لانی جیهان یەکەمی ڕیزبەندییەکەیان گرتووە.

 
به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ كه‌ په‌نابه‌ر و كۆچبه‌ران له‌ ١١٧ وڵات به‌ هه‌ند وه‌رگیراون، فینله‌ندییه‌كان دڵخۆشترین گه‌لن له‌ جیهاندا.
 
به‌ دوای ئه‌واندا به‌ ریزبەندی هه‌ریه‌ك له‌ نه‌رویج، دانمارك، ئایسلاند، سویسڕا، هۆڵه‌ندا، كه‌نه‌دا، نیوزیله‌ند، سوید و نه‌مسا دێن و ئه‌مریكاش چوار پله‌ له‌ ریزبه‌نده‌كه‌ هاتۆته‌ خواره‌وه‌ و ئه‌مساڵ پلەی ١٨ه‌مینی گرتووە.
زیاتر پیشان بدە

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *