تەکنەلۆژیاهەمەڕەنگ

جیاوازی نێوان ناچالاککردن و سڕینەوەی هەژماری فەیسبووک

لە زۆربەی کاتەکاندا هەندێک لە بەکارهێنەرانی تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک دەخوازن بۆ ماوەیەکی دیاریکراو لەبەر چەندین هۆکار واز لە هەژمارەکانیان بهێنن، لەوانە پشوودان و دوورکەوتنەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ ماوەیەکی دیاریکراو.

تۆڕی فەیسبوک خزمەتگوزاری هەڵوەشاندنەوەی هەژماری بۆ بەکارهێنەر دابینکردووە، ئەوەش بە مانای ئەوەیە بەکارهێنەر دەتوانێت دوبارە هەژمارەکەی چالاک بکاتەوە لە هەرکاتێکدا بیەوێت یان بخوازێت، لەو حاڵەتەدا هیچ کەسێک ناتوانێت پڕۆفایلی بەکارهێنەر ببینێت و هەندێک لە زانیارییە بینراوەکان لە هەژمارەکەدا دەمێنێتەوە، وەکو ئەو نامانەی کە بۆ بەکارهێنەرانی دیکە لەلایەن خاوەنی هەژمارەکەوە نێردراوە.

بەڵام سڕینەوەی هەژمار لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بە شێوەیەکی یەکجاری و هەتاهەتایی پڕۆسەیەکی مەترسیدارترە بەجۆرێک جارێکی دیکە بەکارهێنەر ناتوانێت هەژمارەکەی بەکاربهێنێتەوە.

پاش پێشکەشکردنی داواکەت سەبارەت بە سڕینەوەی هەژمارەکەت، ڕاستەوخۆ و خێرا ناسڕێتەوە بەڵکو چەندین ڕۆژ دەخایەنێت، و ئەگەر بۆ جارێکی دیکە داخوازیەکەت لەو ماوەیەدا پێشکەشکردەوە، ئەوا داخوازیەکەت هەڵدەوەشێتەوە.

ڕەنگە داوای سڕینەوەی فەیسبوکەکەت ٩٠ ڕۆژ بخایەنێت ئەوەش بەمەبەستی سڕینەوەی زانیاریە هەڵگیراوەکان لە سیستمی هەڵگرتنی زانیاریە یەدەگەکاندا.

زیاتر پیشان بدە

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *