تەکنەلۆژیاهەمەڕەنگ

پێش بەکارھێنانی مۆبایل ئەم زانیاریانە بزانە

بەکارھێنانی مۆبایل بووەتە پێداویستییەک بۆ ژیان، ئەگەرچی مۆبایلێکی زیرەک و مۆدێرن نەبێت، بەڵام کەسە ھەژارەکانیش مۆبایل بەکاردەھێنن چونکە جۆری سادە و ساکاریش ھەیە لە بازاڕەکاندا، بە نرخێکی گونجاو.

مرۆڤ لە ژیانیدا پێشەوەی کارێک ئەنجامبدات، یاخود ئامێرێک بەکاربھێنێت، کارێکی باشە گەر ھەندێک زانیاری لە بارەیەوە پەیدابکات، بەتایبەتی بۆ ئامێرێک کە ڕۆژانە لە بەرەوپێشچووندابێت و ببێتە بەشێک لە ژیانی تاکەکانی کۆمەڵگە.

یەکێک لە زانیارییە سەرەتاییەکان دەربارەی مۆبایل ئەوەیە کە پێویستە بزانیت بۆ یەکەمجار مۆبایل لە ساڵی ١٩٤٧دا لە ئەمریکا دروستکراوە و لەپاش ساڵێک لە دروستکردنی خراوەتە بازاڕەوە و بە نرخی ٤٠٠٠ دۆلار فرۆشراوە، بەڵام تەنھا چەند دانەیەکی کەم فرۆشراوە.

ئەم جۆەری مۆبایل لەسەرەتای داھێنانیدابووە و قەبارەیەکی گەورەی ھەبووە بۆ کارپێکردن و بەکارھێنانی ئاسان نەبووە، بەڵام پەرەیان بەم ئامێرەدا و یەکەم مۆبایلی پچووک کە بۆ گیرفان گونجاوبێت لەلایەن زانا “مارتین کۆپلەر” دروستکرا لە ساڵی ١٩٧٣

پسپۆڕانی بواری زانست و تەندروستی لە نوێترین توێژینەوەیاندا ئاماژەیان بەوەکردووە کە مۆبایل تاکە ئامێرە بتوانێت زیاتر لە١٨ جۆری میکرۆب لەخۆی کۆبکاتەوە، ئەمەش بەھۆی بوونی ھێزێکی گەورەی ڕاکێشانەوە، چونکە مۆبایل لە دوو گەورەکەر و گەیەنەری دەنگ پێکھاتووە، کە ئەوانیش موگناتیسیان تێدایە و توانای ڕاکێشان و کۆکردنەوەی میکرۆبیان ھەیە .

زۆر بەکارھێنانی مۆبایل و ھەڵگرتنی بەردەوام، یاخود دانانی لە ژووری نوستندا دەبێتە ھۆی خەوزڕان و سەرئێشە و بێزاری، ئەمەش بەھۆی تیشکە زیانبەخشەکانییەوەیە، ھەرچەندە ئێمە ئەو تیشکانە نابینیین، بەڵام مۆبایلە ساکارەکان بە بوونی گەیەنەری ھێڵی نەبینراوی پەیوەندی کاردەکەن. لە مۆبایلە زیرەکەکاندا سەرەڕای بونی ئەو تیشکانە خزمەتگوزارییە نوێیەکانی تیشکی گەیەنەری ھێڵی ئەنتەرنێتی wifi بۆزیادکراوە.

لەئێستادا ئەم تەنکنەلۆژیایە ئەوەندە پەرەی سەندووە کە لەوڵاتێکی پێشکەوتووی گەشتیاری وەک مالیزیا دەتوانی تەنھا لە ڕێگەی نامەیەکەوە داوای جیابوونەوە لە ھاوسەرەکەت پێشکەش بە دادگا بکەیت، لە ھەمان ڕێگەوە دادوەر ھەڵوەشاندنەوەی ھاوسەرگیری و خێزان وەڵام دەداتەوە، لە زۆرێک لە وڵاتانی جیھان تەنھا لەڕێگەی مۆبایلەوە داوای ھێڵەکانی گواستنەوە دەکەیت، لە کوردستانیش ئەم بوارە بەرەوپێشەوە چووە و ئێستا تەنھا لەڕێگەی مۆبایلەکەوتەوە دەتوانیت داوای خواردن بکەیت و لە خواردنگەکانەوە دەیھێنن بۆ بەردەم ماڵەکەت.

زیاتر پیشان بدە

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *