تەکنەلۆژیاهەمەڕەنگ

نوێترین جۆری مۆبایلی گالاكسی خرایە بازاڕەكانی جیهانەوە

كۆمپانیای سامسۆنگ بۆ پەرەپێدەری تەكنەلۆژیا و ئامێرە كارەباییەكانی كۆریای باشوور، نوێترین جۆری مۆبایلی گالاكسی S9 و S9+ی خستە بازاڕەكانی جیهانەوە، نرخی ئەو مۆبایلە نوێیەش لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست جیاوازی هەیە.

بە بەراورد لەگەڵ وڵاتانی ئەوروپا و ڕۆژئاوا. بەهۆی دانانی باجی زۆر لەسەر گالاكسی لە وڵاتانی ئەوروپا و ڕۆژئاوا نرخی مۆبایلی گالاكسی s9 دەگاتە زیاتر لە هەزار دۆلاری ئەمەریكی، بەڵام لە ئیمارات نرخەكە تەنیا 844 دۆلاری ئەمەریكییە.

كۆمپانیای سامسۆنگ ڕۆژی 26ی شوبات لە بەرشلۆنە پەردەی لەسەر ڤێرژنی نوێی گالاكسی لادا و بۆ یەكەمجار لە دوای بڵاوكردنەوەی بەشێوەی فەرمی لە بورجی خەلیفەی وڵاتی ئیمارات، مۆبایلەكەی خستەڕوو و لە بازاڕەكانی ئەو وڵاتە بڵاو بوونەوە.

زیاتر پیشان بدە

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *