ئێوە و حکومەتچاوپێکەوتن

بەڕێوبەری کشتوکاڵی شارەزوور: نه مانتوانیوه له جێی خواست و ویستی جوتیاراندا بین

بەڕێوەبەرایەتی كشتوكاڵی شارەزوو كە زیاتر لە لە دوانزە ساڵە دامەزراوە و ٢٩ كەرتی كشتوكاڵی لە خۆدەگرێت لە ئێستا ئەوانیش گیرۆدەی قەیرانەكانی هەرێمی كوردستان بوون.

دیجیتاڵ میدیای دەنگی كورد بە پێویستی زانی دیدارێك لەگەڵ عەبدولکەریم عارف بەڕێوبەری کشتوکاڵی شارەزوور  سازبكات و باس لە كارو چالاكی و كێشە و گرفتەكانیان بكەن.

دەنگی كورد: ئەم بەڕێوەبەرایەتیە لەکەیەوە دروست کراوە ؟

عەبدولکەریم عارف : دوای دروست بونی ئەم قەزایه تەنها ( بەشی دارستانی زەڕایەن ) هەبووه و لەلایەن چەن فەرمانبەریكەوه سەرپەرشتی دەكرا پاشان لە دوای ڕاپەڕینە مەزنەكەی سالی ١٩٩١ فه رمانگەی كشتوكاڵی دامەزرا بەناوی ( لقی كشتوكالی زه رایه ن ) دواتر ناوه كه ی گۆڕا بۆ ( لقی كشتوكالی پیشه وا) و پاشان بوو بە بەڕێوەبەرایەتی و له ریكەوتی ٢٠٠٧/٢/٢٠ بوو به ( بەریوەبەرایەتی كشتوكالی شارەزوور ) و سنوری چالاكی ( ٤٧) له ( ٢٩ ) كه رتی كشتوكالی.

دەنگی كورد: تا چەند بە پێی پێویست توانیوتانە خزمەت بە جوتیارانی قەزاکە بکەن؟

عەبدولکەریم عارف : جوتیارانی كوردستان به گشتی و شاره زوور به تایبه تی شایسته ی هه موو خزمه ت و خزمه تگوزاریەکن چونكه هه میشه سوتەمەنی شۆڕشه یه ك له دوای یه كه كانی كورد بوون و ئه وان چاوه روانی زیاتر له ئیمه ئه كه ن به لام به هۆی ئه وه ی تواناكانی پیشكه شكردنی خزمەتگوزاریەکانی به ریوه به رایه تیمان به تایبه تی و به ریوه به رایه تی گشتی كشتوكال به شیوه یه كی گشتی سنورداربووه و نه مانتوانیوه له جێی خواست و ویستی جوتیاره خۆشه ویسته كان بین ،،به لام ئه مه ئه وه ناگەیەنێت كه ئیمه ده سه وسان بین و هـیچمان نه كردبێ بەڵكو سەرەڕای  كەمی بودجه ی تەرخانكراو بۆ وەزارتمان( له سالانی پیشوو) كه هه رگیز نه گه یشتوهتە( ٢٪‏ )له سنورەکەمان له ساڵانی ڕابردو ( پێش قەیرانی دارای ) جوتیاران هانده ین به پالپشتی مادی وه زاره ت به ڕیژەی جیاجیا بۆ كردنەوەی چەندین پرۆژه له سنورەكه مان لەوانه :

١٧ پڕۆژەی بەخێوكردنی جوجکەی دەواجین  ، دانانی ( ٩٤ ) ژووره پلاستیكی كه ( ١٧ ) دانه یان به بێ بەرامبەر دراوه به ١٧ جوتیار ، لیدانی ( ٢٦ ) بیری قووڵ و جەندین بیری پایه و سه گحی و چاكردن و صه ب كردنی ژماره یه ك جۆگای ئاودیری ، دروستكردنی شه ش باخی زەیتون بو شه ش جوتیار به رووبه ری هه ریه كه یان پینج دۆنم به بێ به رامبه ر و پرۆژه ی په ره پیدانی صنفی گه نم و دابه شكردنی گه نمی په سه ندكراو و دابه شكردنی قركه ره كیمیائیە كان و چه ندین و چه ندین كار و چالاكی تر كه باسكردنیان كاتی زیاتری ئه وئ

دەنگی كورد:  خەڵکی قەزاکە تا چەن لەئێوە ڕازین؟

عەبدولکەریم عارف : ئێمه كار و چالاكیه كانمان له گوندەكانی سنوری قه زاكه یه و تا چه ند لیمان رازی بن ئه وه پیویسته جوتیاره كان و خه لكی سنوره كه هەلسه نگاندنی بۆ بكه ن به لام وه ك ئیداره و فه رمانبه رانمان و پیشوازیكردنمان له مراجع و به ده مه وه چونی و كارئاسانی ،، بروا ناكه  م كه س گله یی له ئیمه هه بئ

​دەنگی كورد:  تا؛چەند لەکارکردندا بابەتی سیاسی و حزبیتان تێکەڵی کارەکەتان نەکردووە؟

عەبدولکەریم عارف: من وه ك خۆم سه ربه لایه نیكی سیاسیم و شانازیشی پیوه ئه كه م به لام هه میشه هه وڵم داوه كاری سیاسی و بۆچونه حزبیه كان له ده ره وەی كاری فه رمانگه بیت و تیكه ل نه كراوه نه له گه ل هه لسو كه وتمان له گه ل فه رمانبه رانمان و نه له گه ل مراجعه به ریزه كانمان كه زوربه یان جوتیاره به ریزه كانن ،، به ئه مانه ته وه دەبلیم كه تا ئیستاهیچ لایه نیكی حزبی له قه زاكه ( به لایه نه كه ی خۆ شمه وه ) هیچ ده ست تیره ردانیكیان نه كردووه له كاری رۆژانه ی فه رمانگه كه مان ،،

دەنگی كورد: کێشه و گرفتەکانی ئێوە چین؟

عەبدولکەریم عارف : كیشه وگرفته كانی به ریوه به رایه تیمان و سێكته ری كشتوكالی به گشتی گشتگیره و زوربه یان وابه سته یه به بار و دۆخی ئابوری كوردستان، به لام چه ند كیشه یه كی تری كشتوكال و جوتیاران ی تایبه ت به سنوره كه مان هه یه كه چه ندین جاریش سه روی خۆمان لئ ئاگادار كردوه ته وه و به هیوای چاره سه ركردنیانین ( زور به كورتی ) وه ك :

٠١گه رانه وه ی رووبه ری نزیكه ی دوو هه زار دۆنم زه وی كشتوكالی بۆسه ر وه زاره تی دارایی و كشتوكال كه له كۆتایی هه شتاكان خراوه ته سه ر شاره وانی و له ئیستادا ئه و زه ویانه سه رجاۆه ی بژیوی زیاتر له هه شتا جوتیاره له گونده كانی زه رایه ن و ئاوای شیخ حسین چه ندین جوتیاری گونده كانی تر و له رابردودا له لایه ن لیژنه یه كی بالا وه هه موو ریكاره یاساییه كانیشی ته واو بووه

٠٢ دۆزینه وه ی چاره سه ر بو به بازار كردنی به رهه می  جوتیاران به تایبه تی گه نم ،له لایه ن حكومه تی هه ریمه وه

٠٣ چاو خشاندنه وه به یاساو رینماییه كانی خاوه نداریتی زه وی

٠٤ هاورده كردنی به رهه می ده ره كی له كاتی بیگه یشتنی به رههمی خۆ مالی

٠٥نه بوونی ژووری ساردكه ره وه ( براد ) بۆ هه لكرتنی به رهه م له كاتی زۆر بونی به رهه م و نه بونی بازار

 ئه مانه و چه ندین  گرفتی تر هه یه كه پابه نده به قه یرانی دارایی هه ریم وه ك نه بوون یا كه می خزمه تگوزاریه كشتوكالیه كان به گشتی و ئاور نه دانه وه له جوتیار كه له ئیستادا..

دەنگی كورد: هیچ پلان و پڕۆژەتان لەبەرنامەدایە بۆ خزمەت بە جوتیارانی قەزاکە؟

عەبدولکەریم عارف : له ئستادا پلانمان بریتیه له ئاماده كاری بۆ به بازاركردنی به رهه می گه نم و كرینه وه ی له لایه ن حكومه تی ناوه ند ، هه رجه نده. تائیستا ورده كاری و زانیاری و رینمایی ئه وتومان به ده ست نه گه یشتوه له و باره یه وه.

 

خالد كاوه

زیاتر پیشان بدە

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *