ستایڵهەمەڕەنگ

بە گیراوەیەک دەتوانرێت پێستی ڕووخسار لە زیپکە و چرچی پاکبکرێتەوە

بۆ لابردنی چرچی لەسەر پێستی ڕووخسار و پاککردنەوە و ڕەونەقدارکردنی، دەتوانرێت سوود لە گیراوەیەکی سروشتی وەربگیرێت.

ماڵپەڕی (yeni kadin) لە بابەتێکدا ئاماژەی بە گیراوەیەکی سروشتی کردووە کە دەتوانرێت بە ئاسانی ئامادەبکرێت، بەڵام سوودێکی زۆر بە پێستی مرۆڤ دەگەیەنێت، بەتایبەتی پێستی ڕووخسار چونکە بەردەوام بەرکەوتنی لەگەڵ تیشکی خۆر و کەشوھەوادا ھەیە.

لەو بابەتەدا ئەوەش خراوەتەڕوو، ئەو کەسانەی کە خاوەنی پێستی وشکن زیاتر سوود لەم گیراوەیە وەردەگرن، پێویستە ٢٠ خولەک لەسەر ڕووخساریان بمێنێتەوە، پاشان بە ئاوی شلەتێن ڕووخسار بشۆردرێت و لە ھەفتەیەکدا دەتوانرێت دوو تا سێ جار ئەم کردارە دووبارە بکرێتەوە.

چۆنییەتی ئامادەکردنی گیراوەکە:

 ئەو سپیاوەی کە خانمان بەکاریدەھێنن بۆ پاککردنەوەی پێستی ڕووخسار لەگەڵ یەک کەوچک شیری وشک تێکەڵاو دەکرێت، پاشان کەمێک سپێنەی ھێلکەی تێکەڵدەکرێت، بە فوڵچەیەک دەدرێت لە ڕووخسار و بۆ ماوەی ٢٠ خولەک پێویستە لەسەر ڕووخسار بمێنێتەوە.

ئەم گیراوەیە تەواوی ڤیتامینەکانی B١ و B٢ و B٣ و B٦ دابیندەکات کە ھەریەک لەوانە ھۆکارن بۆ ڕەونەقدارکردن و لابردنی چرچی و ڕێگریکردن لە دروستبوونی زیپکە لەسەر ڕووخسار.

زیاتر پیشان بدە

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *