چاوپێکەوتنهەمەڕەنگ

كانی بەدەوی: بە مردنی باوكم ئەوكات لە هەموو شتێك تێگەیشتم

كانی بەدەوی کچە گەورەی هونەرمەندی کۆچکردوو، پشتیوان نوری بەدەوییە كە چەند مانگێك لەمەوبەر كۆچی دوایی كرد باس لە ژیانی خۆی دەكات لەدوای مەرگی باوكییەوە و دەڵێت بە مردنی باوكم ئەو كات لە هەموو شتێك تێگەیشتم.

دیجیتاڵ میدیای دەنگی كورد دیدارێكی لە گەڵ كانی بەدەوی ساز كردووە و وەڵامی پرسیارەكانی دایەوە:

دەنگی كورد: بە بەراورد بە ئێستا کە باوکتان لەژیاندا نەماوە و پێشووتر هەست بە چ بۆشاییەك دەکەیت؟
كانی بەدەوەی: هەبوونی باوکم سەروەتێکی گەورە بوو، نەمانی باوکم زۆر بێنازی کردم، باوکم تا لەژیاندا بوو زۆر شتی فێر کردم بەڵام بە مردنەکەی لەهەمووشتێك تێگەشتم ….
باوکم گرنگی زۆری بەکاری هونەری دەدا وەکو چۆن نازی ئێمەی هەڵگرتبوو بەهەمان شێوەیش نازی بەهونەرەکەی دەدا بەڕای من باوکی کۆچکردووم نمایشکارێکی زۆر سەرکەوتوو بووە…..
دەنگی كورد: باوکتان سەرقاڵی کاری هونەری بوو ئایە ئێوە وەکو کچە گەورەی ئەو وەك باوکتان حەزتان بەکاری هونەری هەیە؟
كانی بەدەوەی: من زۆر کارەکەی باوکم خۆش دەوێت، بەڵام تا ئێستا بڕیاری ئەوەم نەداوە منیش کاری هونەری بکەم یاخود نا، چونکە نازانم تا چەند بەهرەو توانام هەیە.
دەنگی كورد: ئەو کاتەی کە پێیان راگەیاندی باوکت کۆچی دوایی کردووە سەرقاڵی چی بوون و چۆن هەواڵەکەتان پێ گەشت؟
كانی بەدەوەی: من هەواڵی کۆچکردنی باوکم نەبیست، بەڵکو لەبەردەم خۆمدا بینیم کۆچی دوای کرد تا ئەو رۆژەی دەمرم ئەو چرکە ساتەم لەبیر ناچێت، هەمووکات خورپەیە بۆ دڵم و لەلام تازەیە.
دەنگی كورد: لەدوای کۆچی دوایی باوکت چ شتێك شادومانی کردیت و وای لێئەکردیت هەست بە باشی بکەیت؟
كانی بەدەوەی: دوای کۆچی باوکم، هاوڕێکانی زۆر زۆر هاوکارم بوون تامردن قەرزاریانم، بەڵام لەسەرو هەموو ئەمانەیشەوە کەسێک هەیە زۆر زۆر هاوکاری من دەکات و هەمووکات لەپشتمە ئەویش(د، زانا ئەحمەد)ە کە بەڕاستی زۆر هاوکارمەو هاوڕێ دڵسۆزەکانی باوکم بەهەموو توانایانەۆە لەگەڵم بوون وەك خێزانەکەی خۆم و برا و کەسم، تەواوی ئەو خەڵکە دڵسۆزەیش گەر بە وشەیەکیش بێت خەمی ئێمەیان لەکۆڵ کردبێتەوە و یارمەتیان داوین.
دەنگی كورد: ئەوەی کە بۆ کۆچی دوایی باوکت کرا له ئاست چاوەڕوانی ئێوەدا بوو؟
كانی بەدەوەی: لەدوای کۆچی دوای باوکم ئەوەی بۆ ئێمە کرا  لەجێی خۆیدا بوو  و هەستیشم بە کەمتەرخەمی نەکرد ئێمە سوپاسی هەموویان دەکەین بەبێ جیاوازی بڕواشم وایە انشااللە قەرەبووی هەموو ئەوانە بۆ ئەو خۆشەویستانە دەکەینەوە بەخۆشیەکانیان وەك چۆن ئەوان لەناخۆشیەکاندا لەگەڵمان بوون.

دەنگی كورد: ئامانجی تۆ لەدوای کۆچی دوایی باوکت چیە؟

من وەکو کچی پشتیوان نوری بەدەوی ئامانجمە ناوی باوکی کۆچکردووم بە بەرز و بڵندی بهێڵمەوەو هەمان ئەو رێچکه بگرمە بەر کە باوکم هەڵی بژاردبوو مەبەستم کاری هونەری نیە مەبەستم لەهەست وسۆز و خزمەتکردن بەگەلەکەیەتی بەهیوام بتوانم بەنیوەی باوکم خزمەت بە گەلەکەم بکەم.

دەنگی كورد: ئێوە لەقۆناغی 12ی زانستین کۆچی دوایی باوکت کاریگەری وەهای لەسەر دروست کردوویت لەخوێندنەکەت پاشەکشە بکەیت؟

كانی بەدەوەی: بەڕاستی  لەم قۆناغەدا بەشێکی زۆری مامۆستاکان و بەڕێوەبەری خوێندنگەکەمان و دایکم و کۆمەڵێك کەسی دیکە هاوکاری جدی من بوون بۆ بەردەوامبوون بە خوێندنەکەم و بتوانم سەرکەوتن بەدەست بهێنم ئیتر ئەوەیشی دەمێنێتەوە لەدەستی خودادایە.
 
 
خالد كاوه
زیاتر پیشان بدە

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *