ئابووریکوردستانهەواڵی

دەنگی کورد وردەکاری سیستەمی نوێی مووچە بڵاودەکاتەوە

دەنگی کورد

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لە کۆبونەوەدایە لەسەر بڕیاردان لە سیستەمی نوێی مووچە و ڕاگەیاندنی پاشەکەوتێکی نویی مووچە بۆ فەرمانبەرانی هەرێم. 

بە پێی زانیارییەکان لە ئێستادا نێچیرڤان  بارزانی و قوباد تاڵەبانی لەگەڵ ھەریەک لە وەزیرانی دارایی، سامانە سروشتییەکان، پلاندانان، سکرتێری ئەنجوومەنی ئابووری و سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران و سەرۆکی فەرمانگەی ھەماھەنگی و بەدواداچوون لە کۆبونەوەدایە و دواتریش لەگەڵ ئەنجومەنی وەزیراندا کۆدەبێتەوە و لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئەنجامی کۆبوونەوەکان ڕادەگەیەنێت. 

دەنگی کورد زانیویەتی سیستەمی نویی پاشەکەوت بەم شێوە دەبێت: پاشەکەوتی مووچە لە سەدا ١٠ تا ٣٠ لە کۆی مووچەی گشتی کەمبکاتەوە، و ئەوانەشی کە بڕی مووچەکانییان لە ٣٠٠ ھەزار دینار و کەمترە ھیچ بڕێک لە مووچەکانییان پاشەکەوت نەکرێت. 

 

ئەم کۆبوونەوەیەی ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێم لەکاتێکدایە چوار رۆژە خۆپیشاندانەکان لەھەر چوار پارێزگاکەی ھەرێم لە لایەن مووچەخۆرانەوە دەستی پێکردووەتەوە کە تیایدا داوای ھەڵگرتنی پاشەکەوتی مووچە دەکەن. 

زیاتر پیشان بدە

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *