تەندروستیهەمەڕەنگ

کیراتین زیانی گەرە بە قژی خانمان دەگەیەنێت

بەکارھێنانی کیراتین لەلایەن خانمانەوە تادێت ڕوو لە زیادبوونە، بەکارھێنانی ئامێری قژ وشککردنەوە زیانی گەورە بەقژ دەگەیەنێت و قژ دەسوتێنێت، ھەربۆیە خانمان ڕێگەی دووھەم ھەڵدەبژێرن و کیراتین بەکاردەھێنن بەمەبەستی خاوکردنەوە و ڕەونەقدارکردنی قژیان کە لە پێکھاتەیەکی کیمیایی و لە وڵاتی بەرازیل دروستدەکرێت.

لە نوێترین زانیارییەکان دەربارەی کیراتین سەرجەمیان کۆکل لەسەر خراپی ئەم مادەیە، بەڵام نوێترین زانیاری کە لە ماڵپەڕی salontoday بڵاوکراوەتەوە دەربارەی کیراتین ئاشکراکراوە کە دروستکراوێکی کیمیاییە و بەکارھێنانی زیانی گەورە بە چاو پێست دەگەیەنێت، جگە لەوەی کیراتین مادەی فورمالدیھایدی تێداھەیە کە ھەرچەندە ڕێژەیەکی کەم لە پێکھاتەکەیدا بەکارھاتووە، بەڵام بەوھۆیەوە ڕێگا بۆ توشبوون بە نەخۆشییەکانی شێرپەنجەی پێست خۆشدەکات.

ئەوەش ڕوونکراوەتەوە، بەردەوامبوون لە بەکارھێنانی زۆری کیراتین دەبێتە ھۆی سوتانی تاڵەکانی قژ و ھەڵوەرینیان، لەدوای بەکارھێنانی پێنج مانگ بەشێوەیەکی بەردەوام کیراتین دەبێتە ھۆی لاوازبوونی تاڵەکانی قژ، سەرەڕای ئەوەی ئەو کەسانەی پێستیان ھەستیارە ئەو کاتەی کیراتین بۆ خاوکردنەوەی قژیان بەکاردەھێنن توشی خورین و سووبونەوەی پێستی سەر دەبن سووربونەوەی چاو و ھەناسە توندیش.

زیاتر پیشان بدە

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *