لایف ستایڵهەمەڕەنگ

منداڵان لەکاتی تەنھاییدا ترس زاڵدەبێت بەسەریاندا

لە زۆربەی خێنەکاندا منداڵان ترس لەلایان دروستدەبێت، ئەمەش لە منداڵی دووەم و سێیەمی حێزانەکاندا زیاترە بە بەراورد بەمنداڵی یەکەم، پێویستە چارەسەری ترس لە سەرەتای منداڵیدا بکرێت، چونکە زۆرجار لەگەڵ گەورەبوونی منداڵدا ترس لەگەڵیدا گەورە دەبێت و ئەوکات چارەسەری ئەستەمە.


لە بابەتێکی ماڵپەڕی thesocialitefamily کە تیایدا باس لە ترس دەکات لەلایەن منداڵانەوە و تیایدا ھاتووە کە منداڵان لەکاتی تەنھاییدا ترس زاڵدەبێت بەسەریاندا، ئەمەش زیاتر لەو منداڵانە دا دەبینرێت کە تەمەنیان لەنێوان سەروو سێ ساڵ تا ٨ ساڵدایە، بەڵام ئەگەری ئەوە ھەیە کە ترس لەگەڵیاندا گەورەبێت.


لە سەرەتای منداڵیدا واباشترە منداڵ لەگەڵ تەنھای و تاریکیدا ڕابھێنرێت چونکە ھۆکاری سەرەکین بۆ ترسی منداڵان، ھەربۆیە باشترە کاتێک منداڵ بەتەنھا لە ژوری خۆیدا جێدەھێڵیت، ڕوناکیەکی کەم لە ژورەکەیدا ھەبێت، لەگەڵئەوەشدا منداڵەکەت لەوە دڵنیا بکەرەوە کە تۆ نزیکیت لێیەوە و ھەرکات ئەو پێویستی بەتۆ ھەبێت دەتوانی لە کەمترین کاتدا بچیت بۆلای.


زۆرجار لەگەڵ گەورەبوونی منداڵدا ترس لەگەڵیدا گەورە دەبێت و ئەوکات چارەسەری ئەستەمە، بەڵام سەرەتای تەمەنی سێ ساڵی تا تەمەنی ھەشت ساڵی پێویستە رێگەی نەدەیت سەیری فیلمی ترسانک بکات، چونکە ئەو زۆربەی کات دیمەنەکانی فیلمەکە لە شەواندا دەھێنێتەوە بەر چاوی خۆی، باشتروایە دەرگای ژورەکەی دانەخەیت و کەمێک بەکراوەیی بیھێڵیتەوە، کە ئەوەش ھەستێکی ئارامتر بە منداڵەکە دەبەخشێت.

 

زیاتر پیشان بدە

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *