تەندروستیهەمەڕەنگ

چەند وەرزشێک کە بۆ خانمان گونجاوە

وەرزشکردن بۆ ھەموو کەسێک پێویستە، بەتایبەتی بۆ خانمان چونکە بەھۆی منداڵبوون و سوڕی مانگانەوە شێوەی لەشیان دەگۆڕێت، چەند سەرچاوەیەک ئەوەدەخاتەڕوو کە لە ئێستادا ڕێژەی وەرزشکردن و چوون بۆ ھۆڵەکانی لەشجوانی بەمەبەستی دابەزاندنی کێش لەلایەن خانمانەوە زیاترە بە بەراورد لەگەڵ پیاواندا. 

ماڵپەڕی hellodoktor چەند وەرزشێکی بۆ خانمان دەستنیشان کردووە کە زۆر گوجاون و سودی زۆرە،  چونکە وەک لەو بابەتەدا ئاماژەی پێکراوە، خانمان توشی سوڕی مانگانە و منداڵبوون دەبن، بەڵام پیاوان ئەمەیان نییە، لەگەڵئەوەی لەشی خانمان بەشێوەیەکی جیاواز لە پیاوان ھەڵکەوتووە.

ڕاکردن کە پێی دەترێت (ماراسۆن) یەکێکە لە بەربڵاوترین وەرزشەکان کە لەئێستادا جیاواز لەوەی دەتوانین لە پارکەکاندا ڕابکەین بە ئامێر ھەیە و دەتوانین لەماڵەکانی خۆماندا بەکاریبھێنین، بەڵام لە سروشدابێت و بە پیادە ئەم وەرزشە بکرێت گونجاوترە، سودی زۆرە لەوانە تەمەندرێژەکات و ئەگەری توشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ کەم دەکاتەوە.

سودەکانی یاری بالە بۆ خانمان خراوەتە ڕوو کە توانای خاوێنکردنەوەی لەشی مرۆڤی ھەیە لە ژەھراوی بوون و دەرکەوتنی نیشانەکانی پیربونی پێش وەخت دوا دەخات لەگەڵئەوەی ھۆکاری کەمکردنەوەی ئازاری ئێسک و ماسولکەکان، ھاوکاری خانمانی دووگیان دەکات تاوەکو کۆرپەلەکەیان تەندروست بێت.

ئەگەر لەڕۆژێکدا بۆ ماوەی کاتژمێرێک سەما بکەیت ئەوا رێژەیەکی زۆر لە کالۆری جەستەت دەسوتێنیت، ئەمەش ھۆکاری سەرەکییە بۆ دابەزاندنی کێش، بەتایبەتی سەمای زۆمبا چونکە  تەواوی جەستەت بجوڵێنی، ئەمەش یەکێکە لە ھۆکارەکانی لەشجوانی.

ھونەری بەرگری کاراتی لەگەڵ نەرمونیانی خانماندا گونجاوە، فێری بەھێزی و بەرگری کردن لەخۆیان دەکات و خۆڕاگردەبن لەوەی کە ڕۆژانە بەسەریاندادێت. 

زیاتر پیشان بدە

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *