تەندروستیهەمەڕەنگ

بۆ دابەزاندنی کێشی لەش ڕاکردن باشترە یان مەلەکردن؟

ئەوکەسانەی کێشی لەشیان زیاد لە پێویستە و دەیانەوێت لە ڕێگەی وەرزشکردنەوە دایبەزێنن پرسیار دەربارەی بابەتێک دەکەن کە ڕاکردن خێراترە بۆ کەمکردنەوەی کالۆری و زوودابەزینی کێش یاخود مەلەکردن، بەڵامپسپۆڕانی ئەم بوارە ئاماژەبەوەدەکەن کە ھەریەک لە وەرزشەکان سوودی تایبەتی خۆیان ھەیە.

بەپێی لێکۆڵینەوەیەکی زانکۆی ھاڤارد مەلەکردن یەکێکە لە وەرزشە باش و تەندروستەکان، بەڵام پێویستە ئاگاداری ئاستی پێوانەی ساردی و گەرمی ئاوەکە بین لەگەڵ ماوەی مەلەکردن، ئەوەشڕوونکراوەتەوە کە مەلەکردن بۆماوەی ٦٠ خولەک بە بەردەوامی لەگەڵ ڕاکردن بۆ ھەمان ماوە لەسەر ئامێری کارەبایی یەکسانن لە دابەزاندی کێش و سوتاندنی کالۆری لە جەستەدا. 

بەپێی ئەو لێکۆڵینەوەیە کە لە ماڵپەڕی the guardian بڵاوکراوەتەوە دەرکەوتووە ڕاکرد ن بۆ ماوەی یەک کاتژمێر لەسەر ئامێرێکی کارەبایی بە خێرایی ٦ میل لە کاتژمێرێکدا ئەوا بڕی ٧٤٤ کالۆری دەسوتێنێت، لەکاتێکدا بۆ ماوەی نیوکاتژمێر مەلەکردن بڕی ٣٧٢ کالۆری دەسوتێنێت، ھەربۆیە بۆماندەردەکەوێت کە ئەگەر کەسێک یەک کاتژمێر مەلەبکات ئەوا بڕی ٧٤٤ کالۆری دەسوتێنێت و یەکساندەبێت بە یەککاتژمێر ڕاکردن.

بەھۆی ئەوەی لەکاتی مەلەکردندا زۆربەی جەستە دەجوڵێت و بۆ خۆپاراستن لە نەخۆشییەدرێژخایەنەکان سوودێکی زۆری ھەیە، بەڵام ڕاکردن زیاتر سوود بە ماسولکەکانی قاچ دەگەیەنێت، ھەربۆیە پسپۆڕانی دابەزاندی کێش ئاماژەبەوەدەکەن کە ھەردوو وەرزشەکە بۆ دابەزینی کێشی لەش گرنگن و لەڕووی کاتەوە یەکسانن ھەربۆیە کام وەرزشەیان بەلاتەوە ئاسانبێت دەتوانی ئەنجامی بدەیت.

زیاتر پیشان بدە

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *