عێراقهەواڵی

هێزە ئەمنییەکانی بەسرە بازرگانێکی مادە هۆشبەرەکان دەستگیر دەکەن

دەنگی کورد

لیژنەی ئەمنی لە پارێزگای بەسرە، رۆژی یەك شەممە رایگەیاند: هێزێکی ئەمنی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گومرك و دەزگای هەواڵگری، تۆمەتبارێکیان دەستگیر کرد کە تۆمەتبارە بە بازرگانی مادەی هۆشبەر، لە کاتی دەستگیرکردنەکەیدا کۆمەڵێك چەك و دەمانچەی پێبووە.

سەرۆکی لیژنەی ئەمنی جبار ساعدی ئەوەی راگەیاند" هێزێکی ئەمنی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گومرك لە ناوچەی چوار و بەهاوکاری چەند ئەفسەرێکی دەزگای هەواڵگری، تۆمەتبارێکیان دەستگیر کە داوا کراوە لەلایەن دادگاوە"، ئەوەیشی خستەڕوو کە"هێزەکە بڕێکی کەمی مادەی هۆشبەریان بە تۆمەتبارەکە گرتووە لەگەڵ ٣ کڵاشینکۆف و ٣ دەمانچەو و یەك ئاڕ بی کەی و نارنجۆکێکی دەستی و چەقۆ".

ساعدی ئەوەیشی ووت:"ئێستا تۆمەتبارەکە لای هێزە ئەمنییەکانە بۆ لێپیچینەوە لەگەڵیدا بۆ ئامادەکردنی بۆ دادگا".

بەسرە وەکو شارێك پێناسە دەکرا کە شارێکی ئارامە، بەڵام لە ماوەی ئەم چەند کۆتاییدا کۆمەڵێك کێشەو شەڕی عەشایەری سەریهەڵدا و هێرشکردن بەنارنجۆکی دەنگی، لە ماوەی چەند هەفتەی رابردودا هەندێك پشتیوانی ئەمنی زیاتر بۆ بەسرە نێردراون، کە هاوکار بوون بۆ باشترکردنی دۆخی ئەمنی شارەکەو دەستگیرکردنی داواکراوان.

لە ساڵی ٢٠١٨ دا چەندین حاڵەتی هاوشیوە هەبووە لە پارێزگاکەدا، لە ١٨ی کانونی یەکەمدا باندێکی دیکەی بازرگانییکردن بە مادە هۆشبەرەکانەوە بە بڕی ٦٠ کیلۆ حەشیش و ٢٠ کیلۆگرام کریستاڵیان پێبوو.

زیاتر پیشان بدە

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *