عێراقهەواڵی

داوا دەکرێت کۆمیسیۆن چەند لیست و قەوارەو کاندیدێك سزا بدات

دەنگی کورد

کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق لە بەیاننامەکدا رایگەیاند: هەر کەس و لایەنێك بەر لە وادەی دیاریکراو بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن، بانگەشە بۆ خۆی یاخود بۆ قەوارە سیاسییەکەی بکات سزا دەدرێت.

سەعید کاکەیی ئەندامی ئەنجومەنی کۆمیسیاران هەڵبژاردنەکانی عێراق، لە نوسراوێکیدا کە ئاڕاستەی ئەندامانی ئەنجومەنی کۆمیسیاران کردووە، نوسیوێتی"بە لەبەرچاوگرتنی ئەو پێشێلکارییانەی، هەندێك قەوارە و هاوپەیمانیی سیاسی و کاندید کردوویانە لە پرۆسەی بانگەشەی هەڵبژاردندا، بفەرموون بابەتەکە بخەنە بەردەم ئەنجومەنی کۆمسیاران بۆ بڕیاردان لەسەر ئەو پێشێلکاریانە، پێویستە لیژنەکانی چاودێری بەدواچوون بکەن بۆ پێشێلکارییەکان".

سەعید کاکەیی بە دەنگی کوردی راگەیاند" هەر کەس و لایەنێك بەر لە وادەی دیاریکراو، بانگەشەی هەڵبژاردن بکات، بۆ جاری یەکەم بە بڕی(٥٠) پەنجا ملیۆن دینار سزا دەدرێت، ئەگەر ئەو پێشێلکارییە دووبارە بکاتەوە، سزاکەی دووبارەو سێ بارە دەبێت و لە جاری چوارەمدا مافی کاندیدبوونیان لێدەسەنرێتەوەو حیزب و هاوپەیمانییەکەیشی بەبڕە پارەیەکی زۆر سزا دەدرێت".

بەپیی زانیارییەکانی دەنگی کورد، چەند لیست و لایەن و قەوارەو کاندیدێك، زیاتر لە دوو هەفتەیە بانگەشەی هەڵبژاردنەکانیان دەستپێکردووە، ئەوەیش نیگەرانی کۆمیسیۆنی لێکەوتووەتەوە.

زیاتر پیشان بدە

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *