تەندروستیهەمەڕەنگ

سودەکانی جەرجیر بۆ تەندروستی مرۆڤ

گەڵای جەرجیر یەکێکە لەو سەوزەمەنیانەی کە بە سوودە زۆر و دەگمەنەکانی ناسراوە، بەھۆی ئەوەی دەوڵەمەندە بەمادەی کلۆرۆفیل و ڤیتامین K، لەگەڵ ئەوەی بەشێکی کەم کالۆری تێدایە و ھاوکارە لە دابەزینی کێش.

ماڵپەڕی  DWS باسی لە چەند سودێکی تایبەتی جەرجیر کردووە بە پشتبەستن بە نوێترین توێژینەوەکان، ئەوە ئاشکراکراوە کە جەرجیر دەوڵەمەندە بەمادەی کلۆرۆفیل ئەمەش ھاوکارە بۆ رزگاربوون لەبۆنی ناخۆشی دەم، ھاوکارە لە بەھێزکردنی ئێسک و ددان بەھۆی پێدانی کالیسیۆمی سروشتیو ڤیتامین K.

چارەسەری نەخۆشییەکانی قۆلۆن دەکات سەرباری گرفتی ھەرسکردن و پاککردنەوەی لەش لەژەھرەکان، لەگەڵئەوەی ڕێژەیەکی زۆر کەم کالۆری تێدایە و بەسودە بۆ دابەزاندنی کێشی لەش، جەرجیر دەوڵەمەندە بەتێکەڵەیەکی کانزای کەلەش پێویستییەتی وەک پۆتاسیۆم و مەگنیسیۆم و ئاسن و کالیسیۆم و سیلینیۆم.

جەرجیر بەوەناسراوە کە بەسوودە بۆ لایەنی سێکسی ژنان و پیاوان بەوپێیەی کانزا دەگمەنەکان و دژە ئۆکسانی تێدایە کەمادەیەکی چالاککەری سێکسییە.

زیاتر پیشان بدە

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *