لایف ستایڵهەمەڕەنگ

ئیرەیی بردن ئەگەری ھەیە ببێتە ھۆی ھەڵوەشاندنەوەی خێزان

لەژیانی خۆشەویستی و خێزانیدا کەمێک ئێرەیی بردن ئاساییە و شتێکی جوانە، بەڵام ئێرەیی بردنی لە ڕادەبەدەر دەبێتە ھۆی دروستبوونی کێشە و ھەڵوەشاندنەوەی خێزان، چەند ھۆکارێک کە وادەکات ھاوسەرەکەت ئێرەییت پێبەرێت و لە ڕادەبەدەر پرسیاری تایبەتیت ئاڕاستەبکات، ئەوەیەکە بەشێوەیەکی سەیرتر لە ڕابردوو ھەڵسووکەوت بکەیت، و چونەدەرەوەی زیاد لە پێویست ئەنجام بدەیت.

لە ھەواڵێکی تایبەتی بەشی خێزانی ماڵپەڕی thesocialitefamily باس لە ئیرەیی بردنی زیاد لە پێویست دەکات لەژیانی ھاوسەریدا کە یەکێک لە ھۆکارەکان زۆر مکیاج کردنە لەلایەن خانمانەوە بەتایبەتی ئەوکاتانەی لەگەڵ ھاوسەرەکانیان ناچێتەدەرەوە.

ئەوەش ئاشکرا کراوە کە ھەر خێزانێک کلتورێکی تایبەتیان ھەیە بۆ جل لەبەرکردن، بەڵام لەبەرکردنی پۆشاکی کراوە وادەکات ھاوسەرەکەت ھەمیشە بە شێوەیەکی دیکە سەرنجتبدات و ئێرەیی بەرێت، کەمکردنەوەی سەرجێیکردن و گوێنەدان بە ھاوسەرەکەت و ڕەتکردنەوەی ھۆکارێکی سەرەکییە بۆ ساردبوونەوەی دڵی ھاوسەرەکەت لە خۆشەویستیکردن. ھەندێک لە خانمان زیاد لە پێویستە ناڕەزایی دەربڕن، ئەمەش ھۆکارێکە دروستکردنی ئیرەیی و ساردبوونەوەی خۆشەویستی.

زیاتر پیشان بدە

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *