لایف ستایڵهەمەڕەنگ

چەند ھۆکارێک کە وادەکات خۆشەویستی نەبێت بە ھاوسەرگیری

لە کاتێکدا پیاوان دەیانەوێت پڕۆسەی ھاوسەرگیری ئەنجام بدەن، بەدوای کچێکی گونجاودا دەگەڕێن، بەڵام سەرەتا چەند بەدواداچونێک بۆ ئەو کچە دەکەن، چونکە چەند تایبەتمەندییەک ھەیە کە ھەرگیز پیاوان نایانەوێت لە خێزانەکانیاندا ھەبێت.

ماڵپەڕی inna لە بابەتێکدا ئاماژەی بەوەکردووە کە چەند تایبەتمەندییەک ھەیە کە پیاوان نایانەوێت لە ژیانی خۆشەویستی پێش ھاوسەرگیری و دوای ھاوسەرگیریدا لەگەڵ ئەم جۆرە کچانەدابن.

ئەوە ئاشکراکراوە کە ئەو ژنانەی بە شێوەیەکی  زیاد لە پێویست شەرم دەکەن و گوێنادەن بە ئاستی وریابوون لەو تایبەتمەندیانەیە کە لەلای پیاوان گونجاونییە، ئەو ژنانەش کە زیاد لە پێویست دەدوێن و بەردەوام دەیانەوێت دەسەڵاتی ماڵ بگرنە دەست  و وتەکانی خۆیان بەسەر ھاوسەرەکانیاندا بسەپێنن لەلای پیاوان گونجاو نین و ھەرچەندە بە خۆشەویستی ھاوسەرگیریان کردبێت، بەڵام توشی لێکترازان و ھەڵوەشاندنەوەی خێزان دەبن.

ھەر لەو بابەتەدا ئەوەش ڕوونکراوەتەوە کە، ئەو ژنانەی گرنگی بە ھاوسەرەکانیان و جوانکاری خۆیان و ماڵەکانیان نادەن یاخود ئەو ژنانەی بەشداری لە چالاکییە خێزانییەکانی پیاەکانیان ناکەن و ھەزگیز گوێ بەوەنادەن کە پیاوەکانیان حەزیان بە چییە و چۆن دڵخۆش دەبن ئەوە یەکێکە لە سەرچاوە سەرەکییەکانی دروستبوونی کێشە گەورەکانی ناو خێزان.

زیاتر پیشان بدە

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *