تەندروستیهەمەڕەنگ

زەردەچەوە دورتدەخاتەوە لە توشبون بە زاھایمەر

زەردەچەوە بە یەکێک لە باشترین بەھاراتەکان دادەنرێت لە جیھاندا، سودێکی یەکجار زۆری بۆ سەندروستی مرۆڤ ھەیە و لە ھیندستان دروستدەکرێت، زۆرکەس جگەلە خواردن بۆ مەبەستی جوانکاری پێست و ڕوخسار لەگەڵ چەندین گیراوەی تردا تێکەڵی دەکەن و بەکاریدەھێنن.

گۆڤاری research and therapyی ئەمریکی بابەتێکی نوێی لە ژمارە ١٨٩دا بڵاوکردۆتەوە کە تیایدا باس لە سودەکانی زەردەچەوە دەکات کە لەئێستادا  لە تەواوی بازاڕەکانی جیھاندا دەفرۆشرێت، ڕەنگی زەردە چەوە بەھۆی بوونی ڕێژەیەکی زۆر لە مادەی بۆلیفینۆلە کە دژی جۆرەکانی نەخۆشی شێرپەنجەیە.

ھەروەھا ئاماژە بەوەکراوە کە زەردەچەوە بۆ مێشک وھۆشداری سودی گەورە بە مرۆڤ دەگەیەنێت و ھاوکاری گەشەی زیندووکردنەوەی خانەکانی مێشک چالاک دەکات و ڕێگە لە توشبوون بە زەھایمەرو بیرچوونەوە دەگرێت.

چیینیەکان زەردەچەوە بۆ چارەسەری ئازار و نەخۆشییەکان بەکاردەھێنن، جگە لەوەش ئەم خۆراکە ڕێگری دەکات لە زوو پیربوون و ھەوکردنی لەش، بە وتەی پسپۆڕانی پزیشکیی زەردەچەوە بەھۆی بوونی کۆمەڵێک ڤیتامین، کانزاکان و کالیسیۆم تێیدا کۆمەڵێک سوودی ھەیە و بەکارھێنانی ھیچ زیانێکی نییە.

زیاتر پیشان بدە

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *