لایف ستایڵهەمەڕەنگ

ھەوڵبدە بۆئەوەی کەسێکی خۆشەویستبیت لەناوکۆمەڵگەدا

خۆشەویستی بە دەر لە ھەستی سۆزداری پێویستە ھەموو مرۆڤێک لە ناخیدا ھەبێت بەرامبەر بەو کۆمەڵگەیەی تیایدا دەژی و کاردەکات تیایدا، ئەمەش بە دەستی خۆتە کە چۆن وابکەیت بەرامبەرەکەی خۆشی بوێیت و ڕێزت لێبگرێت.

ماڵپەڕی ohumanity ئاماژەی بە چەند خاڵێکی گرنگ کردووە تاوەکو کەسانی بەرامبەر بتوانن لەگەڵتدا بگونجێن لە پەیوەندی ھاوڕێیەتی و کارکردن و مامەڵەکردندا، ئاماژەبەوەکراوە کە ڕاستگۆبیی یەکێکە لە گرنگترین بابەت کە بەھۆیەوە کەسانی دەوروبەرت زیاتر متمانەت پێدەکەن و سەرنجی بەرامبەر ڕادەکێشیت.

ئەگەر بتەوێت کەسێکبیت کە بەرامبەرەکەت ئاسودە بێت لە مامەڵەکردن لەگەڵتدا پێویستە دووربکەویتەوە لە بەکارنەھێنانی دەستەواژەی خراپ و وتەی نەشیان لە کاتی قسەکردن و بانگگردندا، بردنەسەری بەڵێنەکان وادەکات کە متمانە لەلای بەرامبەرەکەت دروستبکەیت و بە ھاوڕێتی و کارکردن لەگەڵدا دڵخۆشبن.

ھەموان لە ژیاندا ھەڵە دەکەن، بەڵام لێبوردن بۆ ھەڵەی بەرامبەر و دانپێدانانی ھەڵەی خۆت کارێکی زۆر پێویستە و  ھیچکاتێک خۆت بە گەورە مەزانە بەردەوام لەگەڵ دەورووبەرت ھاوشانبە "نە پێشڕەوی کەس بکە و نە لە دوایانەوە بڕۆ".

پێویستە گرنگی بەدەورووبەرت بدەیت و کەسێکی ڕوو گیر نەبیت، ھەمیشە لە باسکردنی ھاوڕێکانت بەشێوەی نھێنی "زەمکردن" دوربکەوەرەوە، چونکە ئەوکات ھەست بە ئاسودەی ناکەن و ئامادەنین باسی نھێنییەکانی خۆیان بکەن لەلات.

زیاتر پیشان بدە

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *