عێراقکوردستانهەواڵی

ئێران ٣٠ دیلی شەڕی عێراق – ئێران ئازاد دەکات

دەنگی کورد ناوەکانیان بڵاودەکاتەوە

دەنگی کورد 

میدیا عێراقییەکان بڵاویان کردەوە حکومەتی ئێران لە ڕێگەی ڕێکخراوی خاچی سوری نێودەوڵەتییەوە ٣٠ دیلی عێراقی شەڕی هەشت ساڵەی نێوان عێراق و ئێرانی ئازادکردووە. 

میدیا عێراقییەکان ئاماژەیان بەوەشکردووە ئه‌و زیندانییانه‌ی شه‌ڕی نێوان عێراق و ئێران یه‌ك شه‌ممه‌ی‌ ڕابردوو گه‌یه‌ندراونه‌ته‌ هه‌ولێر و هه‌ر له‌وێشه‌وه‌ ڕاده‌ستی كه‌سوكاریان ده‌كرێنه‌وه‌.

کەناڵی سۆمەرییە نیوزیش بڵاویکردەوە بەشێک لەو زیندانیانە بەهۆی زۆر مانەوە و کەمی خزمەتگوزارییەکانیان لە زیندان توشی جۆرەها نەخۆشی بوونەو یەکێک لەو زیندانیانە کە خەڵکی ناحیەی زومارە هۆشی لەدەست داوە. 

شەڕی نێوان عێراق ئێران هەشت ساڵی خایاند و چەندان هەزار کەس لەو بەینەدا بەدیل گیراون و بە سەدان هەزاریش کوژران، تاوەکو ئێستاو دوای ٣٠ ساڵ بەشێک لە دیلەکان لە پرۆسەی گۆڕینەوەی دیلەکاندا بەکاردەهێنرێن و ژمارەیەکیش بێ سەرو شوێنن. 

دەنگی کورد لە سەرچاوەیەکەوە ناوی ئەو هاوڵاتیانەی پێگەیشتووە کە ئازادکراون و ناوەکانیش ئەمانەن: 

(۱)ـ احمد ابراهيم خليل
(۲)ـ احمد محمد امين صالح
(۳)ـ انور رئوف مصطفی
(٤)ـ احمد محمود قادر
(٥)ـ احمد جاسم صالح
(٦)ـ جاسم خالد عباس
(۷)ـ جاسم خالد احمد
(۸)ـ جاسم عباس عرفان
(۹)ـ عرفا وليد هاشم
(۱۰)ـ جاسم احمد مصطفی
(۱۱)ـ عدنان جاسم احمد
(۱۲)ـ خورشيد احمد قادر
(۱۳)ـ عدنان قادر صال
(۱٤)ـ انور مصطفی عرفان
(۱٥)ـ عارف محمود حسن
(۱٦)ـ خالد عبدالقادر سليم مصطفی
(۱۷)ـ احمد خضر عباس الكورسي‌ عبادي
‌(۱۸)ـ ابراهيم احمد خليل
(۱۹)ـ احمد محمد امين صالح
(۲۰)ـ سلمان فاضل عاشوري‌
(۲۱)ـ رئوف خبات عرفان
(۲۲)ـ عبدالله جاسم كرار
(۲۳)ـ جميل برهان محمد
(۲٤)ـ محمد برهان عرفان
(۲٥)ـ حسن محمود عارف
(۲٦)ـ قادر جاسم وليد
(۲۷)ـ محمود احمد ابراهيم
(۲۸)ـ عثمان وليد عرفان
(۲۹)ـ سلمان خالد احمد
(۳۰)ـ رؤوف عبدالقادر صالح

 

زیاتر پیشان بدە

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *