تەندروستیهەمەڕەنگ

زیان و نیشانەکانی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن

بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن هۆکارە بۆ توشبوون بە جەڵتەی دڵ و جەڵتەی دەماغ، پزیشکێکی پسپۆڕ هۆکار و نیشانەکانی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن ڕووندەکاتەوە و ئاماژە بە چەند خۆرارێک دەکات بۆ دەربازبوون لە بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن.

دکتۆر دلێر مەعروف زەنگەنە پسپۆڕی نەخۆشییەکانی ھەناوی، بە دجیتاڵ میدیای دەنگی کوردی ڕاگەیاند: بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن دەبێتە ھۆی دروستبوونی جەڵتەی دڵ و جەڵتەی دەماغ و سستبوونی گورچیلەکان، پێویستە ھەر کەسێکی ئاسایی لە ماوەی ٦ مانگدا پشکنین بۆ فشاری خوێن بکات.

ئاشکراشیکرد: پێویستە لەکاتی وەرگرتنی ئاستی پەستانی خوێندا نەخۆش لە بارێکی ئاسایی و جێگیردابێت، باشتر وایە کە بۆ ماوەی ١٠ خولەک پشووبدات پێش وەرگرتنی ئاستی پەستانی خوێن.

وتیشی، ھەندێکجار چارەسەری پەستانی خوێن دەکرێت بەبێ بەکارھێنانی دەرمان، ئارامی بۆ نەخۆش زۆر گرنگە و لەکاتێکدا ھەست بە دابەزین یان بەرزبوونەوەی فشاری خوێنی بکات پێویستە لە زوترین کاتدا سەردانی یاریدەدەری پزیشک بکات.

نیشانەکانی بەرزبوونەوەی فشاری خوێن بریتییە لە:
– سەرئێشە و قورسبوونی سەر
– سورھەڵگەڕانی دەموچاو 
– ئاڵودەبوون بە خەو
– بێھۆشبوون

ڕێنمایی پزیشکی پسپۆڕ:
– کۆنترۆڵکردنی کێش
– وەرزشکردن بۆ ماوەی ٣٠ خولەک لە ھەر ڕۆژێدا
– کەم بەکارھێنانی خوێ و چەوری و شیرینی
– خواردنی میوە و سەوزە

زیاتر پیشان بدە

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *