جیهانعێراقکوردستانهەواڵی

نەجمەدین کەریم گەیشتە ئەمەریکا

دەنگی کورد

پارێزگاری پێشووی کەرکوك (نەجمەدین کەریم) ، کە لە ١٦ ئۆکتۆبەری ٢٠١٧ بەدواوە نەگەڕایەوە کەرکوك، دەنگۆی ئەوە هەیە گەیشتبێتە ئەمەریکا بە سەردانێك، وەکو چەند سەرچاوەیەکی میدیایی باسیان لێوە کردوە، سەردانەکەی زنجیرەیەك کۆبوونەوە لە خۆ دەگرێت.

دکتۆر نەجمەدین کەریم پارێزگاری پێشووی کەرکوك، کە هاوکات ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی کوردستان بوو، پاش رووداوەکانی ١٦ ئۆکتۆبەری ٢٠١٧ لەبری ئەوەی روو بکات لە شاری سلێمانی، کە  بە (زۆنی سەوز)ی حیزبەکەی دەناسرێت، ناوبراو بەرەو هەولێر(زۆنی زەرد)ی پارتی دیموکراتی کوردستان رۆیشت پاش هێرشی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی بۆ سەر شاری کەرکوك.

پارێزگاری پێشووی کەرکوك لە چەند دیدارێکی تەلەفزیۆنیدا دەرکەوتووە پێشتر و هێرشی کردووەتە سەر چەندین کەسایەتی ناو حیزبەکەی خۆی(یەکێتی نیشتمانی کوردستان)، تۆمەتی رادەستکردنی کەرکوکی خستووەتە پاڵیان.

چوونی نەجمەدین کەریم بۆ ئەمەریکا، مشتومڕی زیاتر هەڵدەگرێت، بەڵام لە ئێستادا هیچ شتێکی روون لەبەردەستدا نیە سەبارەت بە کارنامەی سەردانەکەی نەجمەدین کەریم بۆ ئەمەریکا، گەرچی سەردانی نەجمەدین کەریم بۆ ئەمەریکا بابەتێکی نوێ نیە، چونکە ناوبراو پێشتر دانیشتووی ئەو وڵاتە بووە.

 

 

زیاتر پیشان بدە

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *