کوردستانهەواڵی

پەروەردەی هەڵەبجە: شەممە دەوامی قوتابخانەکان دەستپێدەکاتەوە

دەنگی کورد 

بەڕێوەبەری پەروەردەی گشتی هەڵەبجە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: ڕۆژی شەممە دەرگای قوتابخانەکان دەکرێتەوە و دەوامی خوێندن دەست پێدەکاتەوە. 

لە کۆنگرەکەدا بەڕیوەبەری پەروەردەی هەڵەبجە داوای لە مامۆستایانی ناڕازیشکرد هاوکاریان بن لە تەواوکردنی پرۆسەی ئەمساڵی خوێندن و ڕایگەیاند: " مامۆستایانی ناڕازیش کەسانی دڵسۆزن و دلنیام هاوکارمان دەبن."

ئەو بەڕێوەبەرە ئاماژەی بەوەشکرد لە ئەمڕۆوە مووچەی مانگی یەکی مامۆستایان دابەشدەکرێت. 

لە ماوەی ڕابردوو مامۆستایان، کارمەندانی پزیشکی و بەشێک لە فەرمانبەران دژی سیستمی پاشەکەوتی مووچە لە زۆربەی شار و شارۆچکەکانی هەرێم بایکۆتی دەوامیان کردوو ڕایانگەیاندبوو تا هەڵوەشاندنەوەی یەکجاری ئەو سیستمە ناگەڕینەوە سەر کارەکانیان. 

زیاتر پیشان بدە

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *