عێراقکوردستانهەواڵی

تۆپخانەکانی تورکیا بۆردومانی سنوری دهۆك دەکەن

دەنگی کورد

ئەمڕۆ هەینی ٦ی ئەپریل، دیسان تۆپخانەکانی تورکیا کەوتنە بۆردومانی سنورەکانی هەرێمی کوردستان، لە ئێستادا بۆردومانی باکوری شاری دهۆك دەکەن ..

شایەتحاڵێك لەو دەڤەرەوە، بۆ کەناڵەکانی راگەیاندنی ناوخۆیی و دەرەوە، ئەوەی راگەیاند، تۆپخانەکانی تورکیا بۆردومانی ناوچە سنورییەکانی باکوری پارێزگای دهۆك دەکەن، تاوەکو ئێستا قەبارەی زەرو زیانەکان نەزانراوە.

یەکێك لە شایەتحاڵەکان بەناوی ئازاد عەلی بۆ کەناڵی سۆمەرییە نیوز ووتی"نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی، تۆپخانەکانی تورکیا کەوتنە بۆردومانی ناوچەکانی نێروە و رێکانی سنوریی سەر بە قەزای ئامێدی لە باکوری دهۆك"، ئەوەیشی ووت"هێرشی تۆپخانەکانی تورکیا تاوەکو ئێستا بەردەوامە، هێشتا زەرەرو زیانەکان نەزانراوە".

ئازاد ئەوەیشی وتووە"لەو شوێنانەی تۆپباران دەکرێت ئاگر و دوکەڵ بەرز دەبێتەوە"، هەروەها باسی دۆخی ناوچەکەی کردوە"بۆردومانەکە ترس و دکەڕاوکێی خستووەتە ناو ئەو جوتیار و کرێکارانەی لە کێڵگەکانیان سەرقاڵی کارکردن بوون، دەستیان لەکارەکانیان هەڵگرتووەو هەڵهاتوون لەترسی گیانی خۆیان".

باسی لەوەیش کرد بەهۆی بۆردومانە چڕەکانی ئەم رۆژانەی دواییەوە، چەندین خەڵکی سڤیل کوژراون و بریندار بوون، هەروەها چەند گوندێکیش چۆڵکرا".

زیاتر پیشان بدە

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *