
دەنگی كورد
لە نوسراوێكیدا وەزارەتی دارایی عێراق بڕینی ڕێژەیەکی موچەی فەرمانبەرانی هەڵوەشاندەوە كە بە حەشدی شەعبی و ئاوارەکان دەدرا.
لە نوسراوەكەدا هاتووە، برینی ٣.٨ % له مووچه‌ی بنه‌ڕه‌تی و ده‌رماڵه‌كانی هه‌ڵوه‌شاندووەتەوە کە مانگەکانی پێشوو له‌مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی عێراق ده‌بڕدرا.
وەزارەتی دارایی عێراق ئەوەیشی راگەیاندووە، ئەو مووچانەی فه‌رمانبه‌ران کە له رێكه‌وتی (١-١-٢٠١٨ تاكو ٣١-٣-٢٠١٨ ) بڕدراون، قه‌ره‌بوو ده‌كرێنه‌وه.
وەزارەتی دارایی عێراق ئاشکرایكردووە، بڕینی بەشێکی موچەی فەرمانبەران بۆ پاڵپشتی هێزەکانی حه‌شدی شه‌عبی و ئاوارەکان بووەو به پێی ئه‌م نوسراوه له‌مانگی نیسانی ٢٠١٨ وە نابڕدرێت و دەخرێتەوە سه‌ر مووچه‌ی هەر كارمه‌ندێك كە سه‌ر به حكومه‌تی ناوەندی بێت و موچەكەی لە بەغدادەوە خەرج بكرێت .
ئەم بڕیارە ئەو فەرمانبەرانەش دەگرێتەوە کە لە هەرێمی کوردستانن و لەو فەرمانگانە دەوام دەکەن کە سەر بە حکومەتی عێراقن.