تەندروستیهەمەڕەنگ

ھێل سەرەڕای سود زیانی بۆ تەندروستی مرۆڤ ھەیە

ھێل یەکێکە لە بەھاراتە گران بەھا و پڕ سوودەکان کە لە باشوری ھیندستان دروستدەکرێت لەسەرەتادا چینییەکان دۆزیویانەتەوە، سودەکانی ھێل یەکجار زۆرە، بەڵام پزیشکانی بواری تەندروستی ئامۆژگاری زۆر بەکارھێنانی ھێل دەکە بە شێوەیەکی نا تەندروست مەترسی بۆ تەندروستی مرۆڤ ھەیە.

ماڵپەڕی استشاری عەرەبی لە بابەتێکدا باسی لە سودەکانی ھێل کردووە کە بە یەکێک لە بەھاراتە گرانبەھا و پڕ سوودەکان دادەنرێت، بەھۆی ئەوەی لە ھێلدا ڤیتامینەکانی A،B،Cبوونی ھەیە لەتوانایدایە دژایەتی زۆرێک لە مادە ژەھراوییەکانی لەشی مرۆڤ بکات، ئەگەر ھێل لەگەڵ چای سەوز تێکەڵ بکەین ئەوا کۆرسترۆڵ ڕێکدەخات و فشاری خوێن کەمدەکاتەوە، بەمەش لە مەترسی توشبوون بە نەخۆشییەکانی پەستانی خوێن بەدوورتدەگرێت.

ھێل بۆنی ناخۆشی دەم ناھێڵێت بەتایبەتی دوای خواردنی سیر و پیاز جگەلەوەی ڕۆنی لێدروستدەکرێت و ئەمەش بۆ دایکانی دووگیا زۆربەسوودە، دەتوانرێت ھێل بۆ مەبەستی دابەزاندنر کێش بەکاربھێنرێت بە کوڵاندنی کەوچکێک ھێل بۆ ماوەی ١٠ خولەک لەگەڵ ٣کوپ ئاو، بەیانیان کاتژمێر ١٠ و دوانیوەڕوان کاتژمێر ٤ و ئێواران کاتژمێر ٦ یەک کوپی لێ بخورێت.

سەرەڕای ھەموو ئەم سودانە پزیشکانی بواری تەندروستی ئامۆژگاری بەکارھێنەرانی ھێل دەکە و لە زۆر خواردنی بە شێوەیەکی نا تەندروست ئاگاداری ئەوە دەدەن کە مرۆڤ توشی دروستبوونی بەردی زراو دەکات و ھەناسەسواربوون زیادەکات فشاری خوێن زیاددەکات.

زیاتر پیشان بدە

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *