تەکنەلۆژیاجیهانهەواڵی

چۆن بزانی کامبریدج ئەنالەتیکا زانیاری فەیسبووکەکەتی بەکارنەهێناوە

دەنگی کورد 

ئەمڕۆ ئاژانسی هەواڵی ئەسۆشیەیتد پرێس بڵاویکردەوە ئامادەبن بۆ ئەوەی بزانن زانیاری فەیسبوکەکانتان لە لایەن دەزگای کامبریدج ئەنالەتیکاوە بەکارهاتووە یان نا.

ئاژانسەکە بڵاویکردووەتەوە لە ئەمڕۆوە ئەو ٨٧ ملیۆن کەسەی زانیارییەکانیان لە لایەن دەزگای کامبریدج ئەنالەتیکاوە دزەیپێکراوە، لە پەرەی سەرەکی فەیسبوکەکەیاندا نامەیەکیان پێدەگات کە لەو ژمارەیە  زیاتر لە٧٠ ملیۆنیان لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکان و لەگەڵ ئەو چەندملیۆنەی ماوە لە بەریتانیا و ئەندەنوسیا و فلیپینن. 

ئەسۆشیەیتد پرێس ئاماژەی بەوەکردووە لە ماوەکانی داهاتوودا ئەو نامەیە بۆ هەموو بەکارهێنەرانی فەیسبووك دەچێت بە ناونیشانی "زانیارییەکانت بپارێزە". کە ڕێگە بە کوژاندنەوەی ئەو بەرنامانەدەدات لە رێی فەیسبووکەوە چویتە ناوی و هەروەها لە بەشێکی دیکەدا دەتوانی ئەو زانیاریانە دیاری بکەیت کە دەتەوێت بڵاویبکەیتەوە یان رێگە بە بەرنامەکە بدەیت بەکاری بهینێت. 

لە بەشێکی دیکەیدا هاتووە دەتوانی بەتەواوی زانیارییەکانت بپارێزی لە رێی لابردنی کەسی سێهەم لە ئەو بەرنامەدا فەیسبووکەکەت لێوەکردۆتەوە. 

بەپێی زانیارییەکانی تۆڕەکانی ئینتەرنێت، ئەگەر زانیارییەکانت لەلایەن کامبریدج ئەنالەتیکاوە بەکارهاتبێت ئەوا ئەو نامەی پێت دەگات لە شێوەی مۆبایلی لای چەپ دەبێت لە وێنەکەدا، خۆ ئەگەر زانیارییەکانت پارێزراو بن ئەوا لە شێوەی مۆبایلی لای راست دەبێت. 


ئەمەش دوای ئەوەدێت لە هەفتەکانی رابردوودا ئاژانسەکانی هەواڵ بڵاویانکردەوە کە دەزگای کامبریدج ئەنالەتیکا هەستاوە بە دزینی زانیاری تایبەتی ژمارەیەکی زۆر لە بەکارهێنەرانی فەیسبووك کە لە ئێستادا بۆ ٨٧ ملیۆن بەکارهێنەر بەرزەوە بووە.

لای خۆشییەوە مارک زۆکەبێرگ دانی نا بەو راستییەدا و رایگەیاند: هەڵەمانکردووە و داوای لیبوردن دەکەین، ئەوەیشی وت کە ئەمە هەڵەیەکە دەکرێت لێوەی فێربین." 

زیاتر پیشان بدە

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *