لایف ستایڵهەمەڕەنگ

چەند ھۆکارێک وادەکات کەسانی تەمەڵ سەرکەوتنی گەورە بەدەستبێنن

تەمەڵی لە زۆربەی مرۆڤەکاندا بوونی ھەیە، بەڵام ھەریەکەیان بەشێوەیەکی جیا، ھەندێک مرۆڤ لە کار و ژیانی تایبەتی خۆیاندا سست و تەمەڵن، بەڵام ھەندێکجار بەوھۆیەوە سەرکەوتوو دەبن، چونکە بەدوای ڕێگەیەکی ئاساندا دەگەڕێن بۆ ئەنجامدانی کارەکانیان.

لە بابەتێکی ماڵپەڕی bornrealistدا ئەوەھاتووە کە ھەمووکات مرۆڤ ھەوڵی سەرکەوتنی زیاتر دەدات، ھەندێک جار کێشەکان بەھۆی کەسێکەوە بێ ماندووبون چارەسەر دەبن، مەرج نییە کە کەسێک نەتوانێت ئەم کارە بکات، بەڵکو بەدوای ڕێگەیەکی ئاساندا دەگەڕێت بۆ ئەنجامدانی.

کەسانی تەمەڵ ھەمیشە بیر لە بژاردەی نوێ دەکەنەوە و تێکەڵاوبون لە کارەکانیاندا ھەرگیز ڕوونادات چونکە کاری زۆر بەیەکەوە ناکەیت، بە ئاسانترین ڕێگە چارەسەر بۆ گرفتەکان دەدۆزیتەوە.

بەردەوام دەزانن کە چۆن خۆیان بە شتەکانەوە سەرقاڵ بکەن و دوایان بخەن، دەزانن چۆن بە ڕێگەی ئاسان پارە پەیدا بکەن و بەھۆی ئەوەی باش پشوو دەدەن ھەربۆیە بەردەوام و پڕ لە وزەن.

زیاتر پیشان بدە

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *