لایف ستایڵهەمەڕەنگ

چەند سیفاتێکی ھاوڕێی بەرژەوەندخواز 

مرۆڤ بەردەوام لە ژیانیدا بەرکەوتنی لەگەڵ ھاوڕێکانیدا دەبێت، ئەگەر لە کارکردندابێت یاخود لە ژیانی تایبەتیدا، بەڵام مەرج نییە ھەموو ھاوڕێک ‌بۆ مەبەستی ھاوڕێتی و بەبێ بەرامبەربێت، چونکە ھەندێکجار کەسەکان بەرژەوەند خواز و بێکەڵکن.

ماڵپەڕی arab hardware بابەتێکی بڵاوکردۆتەوە دەربارەی ھاوڕێیەتی و جیاکردنەوەی ئەو جۆرە ھاوڕێیانەی کە تەنھا بۆ بەرژەوەندی تایبەت ھاوڕێیەتی دەکەن، لەو بابەتەدا ھاتووە، ھەرچەند چاکەو ھاوکاری ھاوڕێی بەرژەوەندی خواز بکەیت، بەڵام ئەگەر تەنھا جارێک نەتتوانی بە پێی پێویست ھاوکاریان بکەی خێرا خۆیانت لێ زیز دەکەن.

یەکەم: ھەرگیز خاوەنی پەیمانی خۆیان نین، ھاوڕێی بەرژەوەند خواز ھەرگیز لەسەر پەیمانی خۆیاننین لە جێبەجێکردنی بڕیارەکانیاندا و تەنھا بەڵێن دەدەن و نایبەنە سەر.

دووەم: بەرژەوەندخوازن، ھاوڕێیەتی پێوستی بە بەرژەوەندییە نییەن بەڵام ئەو کەسانەی لەپێناوی بەرژەوەندی ھاوڕێیەتی دەکەن.

سێیەم: خواست و داواکاری، بەردەوام داواکارییان لێت ھەیە و داوای زیاتر دەکەن، بەڵام خۆیان ھەرگیز ئامادەنین ھیچ شتێک بۆتۆبکەن.

چوارەم: سەردانکردن، لەکاتێکدا سەردانی ماڵەکەت دەکات ڕووخۆشەو ھەست بە ئاسوودەیی دەکات، بەڵام کاتێک تۆ سەردانی ئەو ھاوڕێیەت دەکەیت نیگەران دەردەکەوێت.

پێنجەم: زەمکردن، بەردەوام بە خراپی باسی ھاوڕێ و کەسانی تر دەکات لەلای تۆ، دڵنیابە بەھەمان شێوە باسی تۆش دەکات لەلای کەسانی تر.

شەشەم: دەستکەوت، ھەرگیز گرنگی بە دەستکەوتەکانی تۆ نادات و لە نرخی ھەموو شتەکانت کەم دەکاتەوە، ئەگەر کەم و کوڕییەکی لەتۆدا بەدیکرد ھەوڵ ئەدا بەبەرچاوی کەسانی ترەوە ئامۆژگاریت بکات.

زیاتر پیشان بدە

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *