تەکنەلۆژیاهەمەڕەنگ

نۆکیا مۆبایلێکی ھەرزان دەخاتە بازاڕەکانی عێراقەوە

کۆمپانیای " HMD "ی جیھانی رایگەیاند، چاویان لەبازاڕەکانی عێراقە و مۆبایلی" نۆکیا ١" بە نرخی ٧٩ دۆلاری ئەمریکی دەخاتە بازاڕەوە، دەیانەوێت پتەو و قایم بێت و بەکارهێنانی ئاسان بێت.

بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای " HMD "ی جیھانی لە ناوچەی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست و ئێران "پاتریک هارپ" وتی ""سوورین لەسەر پێشکەشکردنی مۆبایلی زیرەک بۆ ھەموو بەکاربەران بەشێوەیەک لە ئاستی چاوەڕوانیی ئەواندا بێت، بەپێی ئەو خەسڵەتانەی دەیانەوێت تێیدا بێت، لە پتەوی و قایمی و ئاسانی بەکارھێنان."

دیزاینی مۆبایلە نوێیەکە ئەدایەکی ئاسان و وەڵامدانەوەیەکی خێرا، لەگەڵ چارەسەرکردنی چوارینەی نوێ لەخۆ دەگرێت، کامێرای پێشەوە و پشتەوە، ھەروەھا تۆڕی پەیوەندییەکان 4G، شوێنی دوو سیم کارت، پاترییەک کە دەتوانرێت لاببریت و تواناکەی ٢١٥٠ میللی ئەمپیرە، شاشەی  IPS کە وزە دابین دەکات، مۆبایلەکەش بە رەنگەکانی سوور و شین بەردەستن.

ئەو بەڕێوەبەرەی نۆکیا دەڵێت "ئێمە نۆکیا ١مان خستووەتە بازاڕەکانەوە کە بەرزترین ئاستی کوالێتی تێدایە لەگەڵ دیزانێکی سەرنج راکێشک کە نوێترین سیستەمی کارپێکردنی ئەندرۆید ئۆریۆ بەکاردەھێنێت".

کۆمپانیاکە لەبارەی خەسڵەتەکانی مۆبایلەکەوە دەڵێت: مۆبایلە نوێیەکە پشت بە سیستەمی کارپێکردنی ئەندرۆیدی چاککراو دەبەستێت، لەگەڵ (ڕام)ێک کە قەبارەی دەگاتە ١ گێگا بایت یان کەمتر دەگونجێت.

"نۆکیا١" لەسەروبەندی کۆنگرەی جیھانیی مۆبایل MWC لە بەرشەلۆنە خرایە روو و راگەیەنرا، نازناوی" باشترینی لە  MWC  ٢٠١٨  " بەدەست هێناوە، بەپێی ھەڵسەنگاندنی پسپۆڕان و لیژنەی Alphr، لە پاڵ نازناوی" باشترین بژاردە لە MWC ٢٠١٨"، لەلایەن لیژنەی ئەندرۆید سێنتڕاڵ.

زیاتر پیشان بدە

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *