تەندروستیهەمەڕەنگ

سودەکانی تیشکی xray لە پزیشکی دداندا

ھاوشێوەی پزیشکی ئێسک لە زانیستی پزیشکی دداندا تیشکی xray بەکاردەھێنرێت، ئەمەش بۆ مەبەستی چارەسەر و دۆزینەوەی ئەو نەخۆشییانەیە کە پزیشک ناتوانێت بە ئاسانی یاندۆزێتەوە و بە چاو نابینرێت.

دکتۆر ڕەنج عادل پسپۆڕی تیشکی دەم و شەویلگە و ڕوو لە لێدوانێکیدا بۆ دیجیتاڵ میدیایی دەنگی کورد ئاماژەی بە تیشکی دەم و ددان کرد کە ھاوشێوەی تیشکی ئێسک و دەست و قاچەکانە و تیشکێکی بەھێزە و توانای تێپەڕبوونی ھەیە بەناو ددانەکاندا وێنەی بەشی ناوەوەی ئێسکەکان لەسەر فیلمێت تۆماردەکات، سوودی ئەم وێنەیە بۆ ئەو نەخۆشانەیە کە پزیشک ناتوانێت کلۆری ددان یاخود ھەوکردنی ژێر پوکیان بە چاو ببینێت.

ئاشکراشیکرد، " لە زانستی پزیشکیدا دەڵێت ھیچ تیشکێک تەندروست نییە، بەڵام شتێکی ئاساییە تەنھا بۆ خانمانی دووگیان بەکارناھێنرێت ئەوەیش لە سێ مانگی سەرەتا و سێ مانگی کۆتایی سکپڕیدا ئەمەش بۆ خانمان زیانی نییە بەڵکو زیان بە کۆرپەلەکەیان دەگەیەنێت و ئەگەری ئەوەی ھەیە کار لەسەر جیناتی منداڵەکە بکات، منداڵانی خوار تەمەن شەش ساڵ ئاساییە کە بچنە بەر تیشکی xray بەڵام گرفتەکە ئەوەیە کە بە ئاسانی ناچنە بەردەمی ئامێرەکە و وێنەیەکی ڕوونمان دەستناکەوێت.

وتیشی،" ئەم تیشکە بۆ جومگەکان و تەواوی دەمو ددانەکان بەکاردەھێنرێت لەئێستادا جۆرە ئامێرێکی تایبەت ھەیە و گەیشتووەتە کوردستان کە پێی دەوترێت پانۆڕامیک لە یەک وێنەدا تەواوی شەویلگە و ددانەکان وێنەدەگرێت، ئامێرێکی دیجیتاڵە".

زیاتر پیشان بدە

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *